گوته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان ئه‌مڕۆ چوارشه‌م هۆكاری خۆشاردنه‌وه و دیارنه‌بوونی هه‌به‌توڵا ئاخوند زاده ڕابه‌ری بزووتنه‌وه‌كه‌یانی ئاشكرا كرد.
ئه‌نه‌س حه‌قانی گوته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی ده‌نگوباسی (نۆفۆستی)ی ڕووسی ڕایگه‌یاند: ئاخوند زاده ڕابه‌ری بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان له ئه‌فغانستانه، به‌ڵام خۆی به‌دوور ده‌گرێ له خۆده‌رخستن ئه‌ویش به‌هۆی مه‌ترسی هێرشی ئاسمانی فڕۆكه‌كانی ئه‌مه‌ریكاوه.
ڕاشیگه‌یاند: ڕابه‌ری تاڵیبان له ژیانداوه ماوه و هه‌ر له سنووری ئه‌فغانستانه.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه خۆی به‌ر له 10 ڕۆژ ئاخوند زاده‌ی بینیوه و گفتوگۆی له‌گه‌ڵ كردووه.
ئه‌نه‌س حه‌قانی هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: ئاسمانی ئه‌فغانستان سه‌لامه‌ت نییه و فڕۆكه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌رده‌وام ده‌سووڕێنه‌وه.
ئه‌م ڕوونكردنه‌وه‌ی گوته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان له كاتێكدایه كه چه‌ند ڕۆژێكه ڕۆژنامه‌كانی ئه‌فغانستان ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاو ده‌كه‌نه‌وه كه گوایه ڕابه‌ری بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان به‌هۆی هێرشێكی تیرۆریستی كوژراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.