كتێبی"شاكر مه‌جروم جوامێرێك له نیشتیمان په‌روه‌ری و نه‌به‌زین" له نووسینی نووسه‌ر ئۆمێد شێركۆ شاكر مه‌جروم بڵاوكرایه‌وه.
له لێدوانێكی تایبه‌ت دا نووسه‌ر ئومێد شێركۆ له‌سه‌ر ناوه‌رۆكی كتێبه‌كه‌ی به‌ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی راگه‌یاند" كتێبه‌كه‌م باس له‌ژیاننامه‌و په‌یوه‌ندی رۆشنبیری كورد (شاكر مه‌جروم) به ڕوشنبیران و كه‌سایه‌تییه‌كانی كورد ده‌كات، باس له میوان دۆستی ئه‌و زاته ده‌كه‌م ".
له درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌ی دا گوتی"هه‌ر له كتێبه‌كه‌م دا باس له هه‌ندێ به‌سه‌رهات وقسه‌ی خۆش شاكر مه‌جروم و ، نامه گۆرینه‌وه‌كانی له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تییه‌كان ده‌كه‌م،له‌گه‌ڵ هه‌ندێ وێنه وبه‌ڵگه‌نامه‌و ده‌ست نووسه‌كانی".
كنێبه‌كه له‌لایه‌ن محه‌مه‌د گه‌ڵاڵه‌یی پێداچوونه‌وه‌ی بۆ كراوه ،دیزاینی به‌رگ ئاكار جه‌لیل له چاپخانه‌ی هێڤی به تیراژی 500 دانه چاپكراوه . ژماره‌ی سپاردن (30881) له وه‌زاره‌تی رۆشنبیری وه‌رگرتووه.
كتێبی"شاكر مه‌جروم جوامێرێك له نیشتیمان په‌روه‌ری و نه‌به‌زین" له بڵاوكراوه‌كانی گۆڤاری نمایه زنجیره (160) رواندز ناسی ژماره (6).
ئا- كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.