Erbil 38°C ھەینی 13 شوبات 14:38

بارسێلۆنا سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر دینامۆ کیڤ تۆمارکرد

کوردستان TV
100%


لە گەڕی سێیەمی قۆناغی كۆمەڵەكانی چامپیۆنس لیگ و لە گڕوپی پێنجەمدا، یانەی بارسێلۆنا بە گۆڵێكی بێ‌ بەرامبەر لە یانەی دینامۆ كیڤی میوانی بردەوە.
 لە خولەكی سیی و شەشدا، جێرارد پیكێ‌ گۆڵێكی بۆ بارسا تۆماركرد، دوای ئەم گۆڵەش ئەنجامی یاری گۆڕانكاری دیكەی بەخۆوە نەبینی، بەم ئەنجامەش بارسێلۆنا یەكەم سەركەوتنی لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا بەدەستهێناو بە سێ‌ خاڵ لە پلەی سێیەمی ڕیزبەندی گڕوپی پێنجەم دێت، دینامۆ كیڤیش بە تەنها خاڵێك لە دوایین خانەی ڕیزبەندی گڕوپەكە دایە.
 

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.