یانه‌ی مانچسته‌ریونایتد سه‌ركه‌وتنی له گه‌ڕی سێیه‌می قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كانی چامپیۆنس لیگ به‌ده‌ستهێناو به ڕیمۆنتاداو به سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر به دوو گۆڵ له یانه‌ی ئه‌تالانتای میوانی برده‌وه.
له خوله‌كی پازده‌دا، ماریۆ پاسالیچی كڕواتی گۆڵێكی بۆ ئه‌تالانتا تۆماركرد، پاشان میریح دیمیرالی توركی گۆڵی دووه‌می تیپه ئیتاڵیه‌كه‌ی له خوله‌كی بیست‌ونۆ به لێدانی سه‌ر به‌ده‌ستهێناو گێمی یه‌كه‌م به‌م دوو گۆڵه به سوودی میوانه‌كان ته‌واوبوو.
له گێمی دووه‌میش یاریزانانی ئه‌هریمه‌نی سوور ئه‌م دواكه‌وتنه‌یان بۆ سه‌ركه‌وتن گۆڕی و له خوله‌كی په‌نجاوسێدا، ماركۆس ڕاشفۆرد گۆڵی یه‌كه‌می مان یونایتدی به‌ده‌ستهێنا، دواتر هاری ماگوایێر گۆڵی دووه‌م و به‌رامبه‌ری مانچسته‌ری له خوله‌كی حه‌فتاوپێنج تۆماركرد‌و ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه.
له خوله‌كی هه‌شتاویه‌كیشدا، كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پۆرتوگالی و ئه‌ستێره‌ی مان یونایتد گۆڵی سێیه‌م و بردنه‌وه‌ی تیپه‌كه‌ی به لێدانی سه‌ر به‌ده‌ستهێناو سێ خاڵی گرنگی بۆ میوانداره‌كان مسۆگه‌ركرد.
به‌م بردنه‌وه‌ش كۆی خاڵه‌كانی مان یونایتد له پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی گڕوپی شه‌شه‌م بۆ شه‌ش خاڵ به‌رزبووه‌وه‌و ئهتالانتاش به چوار خاڵ له پله‌ی سێیه‌می ڕیزبه‌ندی گڕوپه‌كه دێت.
مانچسته‌ر یونایتد به زه‌حمه‌ت له ئه‌تلانتای برده‌وه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.