Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 03:04

بۆ یەکەم جار فڕۆکەیەک دروست دەکرێت خێراییەکەی زیاتر لە 4800 کیلۆمەترە لە کاتژمێرێکدا

کوردستان TV
100%

کۆمپانیایەکی فڕۆکەوانی، فڕۆکەیەک دروست دەکات کە خێراییەکەی 5  جار زیاترە لە خێرایی دەنگ، ئەمەش بۆ یەکەم جارە لە مێژوودا فڕۆکەیەک بەم خێراییەوە بتوانێت بفڕێت.

ئاژانسەکانی هەواڵ ڕایدەگەیەنن دوای کشانەوەی فڕۆکەی کۆنکۆرد کە فرۆکەیەکی فەڕەنسی بوو و خێراییەکەی 2 جار لە خێرایی دەنگ زیاتر بوو، ئێستا کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی ھەوڵدەدەن فڕۆکەیەکی ھاوشێوەی کۆنکۆرد دروستبکەن بەڵام بەخێراییەکی زیاتر.

فرۆکەی کۆنکۆرد فڕۆکەیەکی نەفەرھەڵگری بەریتانی-فەرەنسی بوو کە بە بزوێنەری سەروو خێرایی دەنگ کاری دەکرد و بەردەوام بوو لە کارکردن تا ساڵی 2003، ئەم فرۆکەیە بە خێراترین فرۆکە دادەنرێت کە خێراییەکەی دەگەیشتە 2180 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا، ئەم خێراییەش دوو ھێندەی خێرایی دەنگە لە ھەوادا، دواتر فڕۆکەکە لە بواری بازرگانیدا کشایەوە، بەڵام ئێستا لەلایەن کۆمپانیایەکی فڕۆکەوانییەوە هەوڵی دروستکردنی فڕۆکەیەک دەدرێت کە خێراییەکەی 5 جار زیاتر بێت لە خێرایی دەنگ.

کۆمپانیای ھێرمیوس کە بنکەکەی لە ئەتلەنتایەھەوڵدەدات فرۆکەیەک دروست بکات کە خێراییەکەی 5 جار زیاتر بێت لەخێرایی دەنگ، بەمەش دەبێتە یەکەم فڕۆکە لەمێژوو کە بەم خێراییە بتوانێت بفڕێت.

ئەم فڕۆکەیەی کە کۆمپانیای ھێرمیوس ھەوڵدەدات بۆ دروستکردنی خێراییەکەی 3 ھەزار میل دەبێت لە کاتژمێرێکدا، کە دەکاتە زیاتر لە 4800 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.

 خێرایی فڕۆکە نوێیەکە ئەگەر لە پێشووتردا بۆ گەشتێک لە نێوان ئەمریکا بۆ بەریتانیا 6-7 کاتژمێری بخایەندبا، ئێستا مەزندە دەکرێت لەماوەی 90 خولەک لە ئەمریکاوە بتوانیت گەشت بکەیت بۆ بەریتانیا.

کۆمپانیای ھێرمیوس دەیەوێت تاوەکوو ساڵی 2029 فڕۆکەکە ئامادەبێت بۆ فڕین، بۆ ئەم مەبەستەش لە ئێستاوە پلان دادەڕێژێت بۆ ئامادەکردنی فڕۆکەکە.

زانست و تەکنۆلۆژیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.