تەنها لە مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵدا زیاتر لە 7 مێرد منداڵی تەمەن خوار 18 ساڵ خۆیان کووشتووە.
ئەمڕۆ هەینی 22ـی تشرینی یەکەمی 2021، ڕێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند: لە ماوەی یەک مانگدا بەلایەنی کەمەوە 7 مێرمنداڵ لە شارە جیاجیاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.
ڕێکخراوی هەنگاو ڕاشیگەیاند: بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو لە ڕۆژانی سێشەممە و چوارشەممەی ئەم مانگەدا دوو مێرمنداڵ بە ناوەکانی مەتین عوسمان تەمەن 14 ساڵ خەڵکی ئورمیە و ماشاڵڵا ئازەرەخش تەمەن 18 ساڵ خەڵکی شنۆ بە هۆی کێشەی خێزانییەوە کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.
ڕاشیگەیاند: بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ماشاڵڵا ئازەرەخش لەڕێگەی بەکارهێنانی چەک و مەتین عوسمانی لەرێگای خۆهەڵواسینەوە کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.
هەروەها ئاماژە بەوەش دەکات: بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەماوەی مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵدا بەلایەنی کەمەوە 7 مێرمنداڵی تەمەن خوار 18 ساڵ کە 5 کەسیان کچ بوون لە شارەکانی کرماشان 1 حاڵەت، سنە 1 حاڵەت، نەغەدە 2 حاڵەت و لە ئورمیە 2 حاڵەت و شنۆ 1 حاڵەت تۆمارکراون کە کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.