Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 03:12

چەند بەڵگەیەک دەیسەلمێنێ کە شێوەی زەوی گۆییە و تەخت نییە

کوردستان TV
100%

لە تەواوی جیهاندا کەسانێک هەن کە لەو باوەڕەدان شێوەی زەوی تەختە و گۆیی نییە، سەبارەت بەم بابەتە ماڵپەرێکی زانستی لە ڕاپۆرتێکدا بە چەند بەڵگەیەکی یەکلاکەرەوە دەیسەلمێنێت کە شێوەی زەوی گۆییە و تەخت نییە.

یەکێک لەو بەڵگانەی کە خراوەتەڕوو لە ڕاپۆرتەکەدا نیشانەیەکی سادە و ئاسانە، لەکاتی مانگیراندا کاتێک زەوی دەکەوێتە نێوان خۆر و مانگەوە بەهۆی ئەمەش سێبەری زەوی لەسەر مانگەکە دەردەکەوێت، لەم ڕێگەیەوەش دەتوانیت شێوەی زەوی بە ڕوونی ببینیت کە لەشێوەی بازنەیی ڕوون دەردەکەوێت، ئەمەش سەلمێنەری ئەوەیە کە زەوی گۆییە و تەخت نییە.

٢

یەکێکی دیکە لەو ڕێگەیانەی کە ئەم بابەتەت بۆ دەسەلمێنێت هەوڵبدە لەسەر درەختێکەوە سەیری مەودایەکی دوورتر و فراوانتر بکەیت و پاشان بڕۆ خوارەوە و سەیری هەمان ئاسۆ بکە، تێبینی دەکەیت کە بینینەکە لە سەر درەختەکەوە مەودایەکی بینینی فراوانترت نیشان دەدات، ئەوەش پێمان دەڵێت کە ئەگەر زەوی تەخت بووایە مەودای بینەنەکە لەسەرەوە و خوارەوە وەکوو یەک دەبوو.

لەکاتی خوێندنەوەی ئەم ڕاپۆرتەدا تێبینی کات بکە، ڕەنگە لای تۆ شەو بێت، بەڵام لە وڵاتێکی دیکەدا خۆر بەدەرەوە بێت و ڕۆژ بێت، ئەم حاڵەتە تەنها لە ئەگەری گۆیی بوونی زەویدا ڕوودەدات، ئەگەر زەوی تەخت بووایە ئەوا دەبوو کاتەکان لەهەموو شوێنەکانی زەوی وەکوو یەک بووان.

لەماوەی 60 ساڵی ڕابردوودا چەندین مانگی دەستکرد ڕەوانەی بۆشایی ئاسمان کراون، لە هەموو ئەو وێنانەی کە لەلایەن ئەو مانگە دەستکردانەوە گیراون دەریدەخەن کە شێوەی زەوی گۆییە و تەخت نییە، هەروەها نموونەیەکی دیکەش سەبارەت بەم بابەتە نزیکەی ساڵێک لەمەوبەر ڕائید سکۆت کێلی کە کارمەندی ئاژانسی ناسایە لە گەشتێکی ئاسمانەوانیدا لە پەخشی ڕاستەوخۆدا کەسێک لە کۆمێنتی لایڤەکەیدا بۆی نووسیبوو: " بۆ دڵنیاکردنەوەی دڵم ئەگەر دەکرێت ڕووت بەرەو زەوی بسوڕێنیت و بۆ ئەوەی بزانم شێوەی زەوی تەختە یان گۆیی"، لەو کاتەدا ئاسمانەوانەکە کامێراکەی وەرگێرا بەرەو ڕووی زەوی و شێوەی زەوی نیشاندا لە پەخشی ڕاستەوخۆدا کە بە شێوەیەکی گۆیی دەردەکەوت.

٣

 

زانست و تەکنۆلۆژیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.