Erbil 38°C دووشەممە 18 تشرینی دووەم 20:20

 له‌ ئه‌نجامی هێرشێکدا بۆ سه‌ر گرتووخانه‌یه‌ک 575 به‌ندکراو هه‌ڵاتن

کوردستان TV
100%

له‌ ئه‌نجامی هێرشێكی چه‌كداریی بۆ سه‌ر گرتووخانه‌یه‌ك له‌ پارێزگای ئۆیۆ له‌ نێجیریا، 575 به‌ندكراو هه‌ڵاتن.

گوته‌بێژی فه‌رمانگه‌ی گرتووخانه‌كان له‌ پارێزگای ئۆیۆ، ئۆلانرێواجو ئانجۆرین، له‌ لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌وانان ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌ ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراو، دوێنێ شه‌و هه‌ڵیانكوتاوه‌ته‌ سه‌ر گرتووخانه‌یه‌ك له‌ ناوچه‌ی ئابۆڵۆنگۆ و به‌هۆی هێرشه‌كه‌وه‌ 837 به‌ندكراو هه‌ڵاتوون.

ئۆلانرێواجو ئانجۆرین باسی له‌وه‌ش كردووه‌، 262 له‌ سزادراوه‌كان ده‌ستگیركراونه‌ته‌وه‌ و هێشتا 575یان دەستگیرنەکراونەتەوە و هه‌وڵه‌كانیش بۆ ده‌ستگیركردنه‌وه‌یان به‌رده‌وامه‌.

ئانجۆرین ئاشكراشی كردووه‌، ژماره‌یه‌كی زۆر كه‌س له‌ هێرشه‌كه‌دا برینداربوون.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.