به‌رپرسی لقی به‌غدای پارتی دیموكراتی كوردستان رایده‌گه‌ێنێت، پێكهێنانی حكومه‌ت، كێشمه‌كێشی زۆر لێده‌كه‌وێته‌وه له‌نێوان لایه‌نه شیعه‌كان، هیوادارین ناكۆكیه‌كان به ئاشتی تێپه‌ڕن، تا حكومه‌تێكی باش پێكبهێنرێت.
شوان محه‌مه‌د ، به‌رپرسی لقی به‌غدای پارتی دیموكراتی كوردستان به ده‌نگی ئه‌مه‌ریكای راگه‌یاندووه، ڕه‌نگه پێكهێنانی حكومه‌ت دوابكه‌وێت، چونكه لایه‌نێكی زۆر سكاڵایان له‌سه‌ر كۆمیسیۆن تۆماركردووه.
هه‌روه‌ها به‌رپرسی لقی به‌غدای پارتی جه‌ختیشیكرده‌وه كه پێكهێنانی حكومه‌ت، كێشمه‌كێشی زۆر لێده‌كه‌وێته‌وه له‌نێوان لایه‌نه شیعه‌كان، هیوادارین ناكۆكیه‌كان به ئاشتی تێپه‌ڕن، تا حكومه‌تێكی باش پێكبهێنرێت.
ده‌رباره‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی گروپه چه‌كداره‌كان و ڕازی نه‌بوون به ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن، شوان محه‌مه‌د گوتی : ئاڵۆزی له عێراق شتێكی تازه نییه، هه‌میشه دۆخی عێراق له‌ڕووی سیاسی و ئه‌منی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه ئاڵۆزه، گه‌ر ئاڵۆزییه‌كان درێژه بكێشن كه هۆكاره‌كه‌ی ناكۆكی سیاسییه، ڕه‌نگدانه‌وه‌ی خراپی ده‌بێت له‌سه‌ر واقعی ئه‌منی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری.
هه‌روه‌ها به‌رپرسی لقی به‌غدای پارتی پێیوایه، ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن كوتله‌ی گه‌وره بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت دیاریده‌كات، گوتی: ئێستا كوتله‌ی گه‌وره به‌ڕوونی دیاره، سه‌در گه‌وره‌ترین كوتله‌یه، به‌ڵام پێكهێنانی حكومه‌ت چه‌ند ئاڵۆزی لێده‌كه‌وێته‌وه، ئه‌وه بابه‌تێكی تره، كورد و سوننه‌ش پێیانباشه لایه‌نه شیعه‌كان ڕێكبكه‌ون، تا ناكۆكیه‌كان ڕه‌نگدانه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئاینده‌ی حكومه‌ت نه‌بێت.
ده‌رباره‌ی بێده‌نگی كورد و نه‌چوونه پێشه‌وه بۆ هاوپه‌یمانێتیكردن له‌گه‌ڵ لایه‌نێك له‌لایه‌نه شیعیه‌كان، شوان محه‌مه‌د گوتی: كورد بێده‌نگ نییه و هه‌ڵوێستی ڕوونه، داواده‌كات كوتله شیعه‌كان كێشه‌كانیان یه‌كلایی بكه‌نه‌وه، تا حكومه‌تی داهاتوو به‌شێوه‌یه‌ی ته‌ندروست پێكبهێنرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.