له میانه‌ی به‌شداریكردن له به‌رنامه‌ی رۆژەڤی کوردستان ئەیاد نامیق - ئەمینداری پێشووی پەرلەمانی عێراق سه‌باره‌ت به ره‌وشی عێراق له‌نێوان ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن و ڕه‌تكردنه‌وه‌ی خۆپێشانده‌راندا رایگه‌یاند :
به‌پێی عورفی سیاسی و یاسایی هه‌ر كوتله‌یه‌ك زۆرترین ده‌نگ بێنێت ئه‌و راده‌سپێردرێت بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت ، ئه‌وه‌ی له 2010 روویدا هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌ی دادگای فیدراڵی بوو ، سه‌در پانتایه‌كی گه‌وره‌ی له شه‌قام هه‌یه ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ی 2010 دووباره بێته‌وه ئه‌وا شه‌ڕیكی گه‌وره‌ی ناوه‌خۆ رووده‌دات.
ئه‌وانه‌ی خاوه‌ن هێزو قه‌واره‌ی گه‌وره‌بوون له په‌رله‌مان ، به‌ڵام به‌هۆی خراپی رۆڵیان و نزیكبوونه‌وه‌یان له ئێران ، ئه‌وه هۆكار بوو ده‌نگده‌ری شیعی سزای ئه‌و گروپ و لایه‌نانه بدات ، خه‌لكی عێراق سه‌قامگیری و وه‌زعێكی باشی ده‌وێت .
حزبولڵا ته‌نها یه‌ك كورسی هێناوه یه‌ك له‌و گروپانه بوون ده‌ستیان باڵا بوو ، هه‌ره‌شه‌ی وڵاتانی كه‌نداویان ده‌كرد .ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت عێراق وڵاتێكی سه‌قامگیر بێت پێویسته حشد هه‌ڵبوه‌شێته‌وه یان ناوێكی تر و رۆڵێكی دیكه‌یان پێ بدرێت . ناكرێت به‌دیلێك بۆ سوپای عێراق دروست بكرێت .
روونیشیكرده‌وه ، به‌پێی بۆچوونی من مۆدێلێكی نوێ له حوكمرانی بێته ئاراوه ، كوردیش پێویسته په‌رته‌وازه نه‌بێت و به‌ڵكو یه‌كگرتوو بێت و یه‌كهه‌ڵوێست بێت .
له‌ناو نه‌خشه‌ی عێراقی زۆر گۆرانكاری گه‌وره روویدا به‌تایبه‌تی له‌و هه‌لبژاردنه‌ی ئێستا چ له ناو شیعه‌كان چ له ناو كورد .
له سه‌ر ئاستی ناو عێراق ئه‌و ژماره‌یه نه‌ماوین ، كورد نه‌یتوانی هاوسه‌نگی هێز بپارێزێت ، پێویسته كورد یه‌ك له نه‌ته‌وه‌كان بێت نه‌ك نه‌ته‌وه‌ی دووه‌م بێت ، چونكه زۆر زیانی به‌رده‌كه‌وێت .
كورد ئێستا ژماره‌ی كورسیه‌كانی زیادكردووه ، بۆیه پێویسته وه‌ك یه‌ك تیم بین بۆ ئه‌وه‌ی بتوانیین پرسی خاك و پرسی بودجه و چه‌ندین پرسی مادده ده‌ستوورییه‌كان یه‌كلا بكاته‌وه
لای خۆیه‌وه د. نەوزاد عەبدولڵا - مامۆستای زانکۆ رایگه‌یاند : زۆر زه‌حمه‌ته نوری مالكی كوتله‌یه‌كی گه‌وره پێك بهێنێت ، موقته‌دا سه‌در ئه‌وه‌ش ره‌تده‌كاته‌وه ، ئه‌و هه‌لبژاردنه‌ش به‌هۆی شهفافیهتیهوه ته‌ماشا ده‌كه‌ین ئه‌وانه‌ی نزیكن له ئێران رۆڵیان كه‌م ده‌بێته‌وه به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی خاوه‌ن حشدی شه‌عبین .
سیاسه‌تی ئێران ته‌كتیكییه ، ئه‌وجاره به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ ده‌ستتێوه‌ردانی نه‌كرد ، به‌ڵام دوای راگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كان ده‌بینین ئێران ، به‌هه‌موو هێزێك هه‌وڵ ده‌دات حكومه‌تێك له عێراق دروست بێت له به‌رژه‌وه‌ندی ئێران‌دا بێت .
موقته‌دا سه‌در ستراتیژیه‌تی گۆرانكاری تیا هاتووه ، هه‌وڵ ده‌دات میلیشیاكان هه‌لبوه‌شێنێته‌وه ، هه‌روه‌ها به‌رامبه‌ر كوردیش سه‌دریه‌كان به‌شدار نه‌بوون له رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر . تا راده‌یه‌ك میانهر بوونه هه‌تا به‌رامبه‌ر به وڵاتانی عه‌ره‌بی . پێویستیشه موقته‌دا سه‌در عێراق به‌ره‌و سه‌قامگیری ببات .
سه‌باره‌ت به كورد د . نه‌وزاد عه‌بدولڵا رایگه‌یاند : كورد پێویسته پێویسته یه‌كگرتوو بێت و هه‌ڵوێستێكی نیشتیمانی هه‌بێت ، هه‌روه‌ها پۆستی سه‌رۆك كۆمار یه‌كلا بكاته‌وه به‌ر له رۆیشتن بۆ به‌غدا . هه‌روه‌ها كورد له گه‌ڵ گۆرانكاری ئه‌رێنی بیت له عێراق . هه‌روه‌ها پیویسته كورد ستراتیژیه‌تێكی به‌هێزی هه‌بێت و بتوانێت به زیره‌كی یارییه‌كه بكات .
ئاماژه‌شیدا كه شیعه هه‌ولی داوه هه‌ر له 2005 ـه‌وه كه ناكۆكی و درز بخاته نێو ماڵی كورد و ماڵی سوننه‌وه .
دارشتنی : سوهێل تاهیر عه‌بدولڵا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.