وەزارەتی خوێندنی باڵا ئەنجامى وەرگرتنى دەرچووانى 12ی ئامادەیى لە زانکۆ و پەیمانگەکانى هەرێمى كوردستانی راگەیاند.
پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 25ى 10 ى 2021 ، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامی وه‌رگرتنی ده‌رچووانی 12 ی ئاماده‌یی له زانكۆ و په‌یمانگاكانی هه‌رێمی كوردستانی راگه‌یاند .
لە کۆنگرە رۆژنامەوانیەکەدا وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا رایگه‌یاند: بۆ ساڵی نوێی خوێندن 43 هەزار و 277 قوتابی لە زانکۆ و پەیمانگاکان وەرگیراون، واتا بەڕێژەى (82%)ى دەرچوان وەرگیراون، لەبەرامبەردا (18%)ى دەرچوان وەرنەگیراون کە دەکاتە حەوت هەزار و 943 قوتابی.
راشیگه‌یاند، 62%ى قوتابییان لە خوێندنى بەخۆڕایى وەرگیراون و 21%ى لە خوێندنى پارالێڵ و 17%ى لە خوێندنى ئێواران وەرگیراون.
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: چوار هەزار و 67 کورسیش بەبەتاڵى ماونەتەوە، بەڵام ئەو دەرچوانەى وەرنەگیراون دەکرێت چ بە رێگەى سکاڵا یان بە رێگەى سیستەمەکە دەتوانن داواکارى پێشکەش بکەن بۆ وەرگرتن.
دەرچوانی پۆلی (12)ی ئامادەیی لە رێگەی ئەم لینکە وه ئەنجامی زانکۆلاین وەربگرنەوە، کە پاش کەمێکی دیکە کارا دەکرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.