تیپی تۆپی ده‌ستی یانه‌ی وه‌رزشی هه‌ولێر وه‌ك پاڵه‌وانی عێراق به‌شداری له پاڵه‌وانێتی یانه‌كانی عه‌ره‌بی ده‌كات.
یانه‌ی وه‌رزشی هه‌ولێر بڵاویكرده‌وه: دره‌نگانی شه‌وی رابردوو، لە رێگەی فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر شاندی تیپی تۆپی دەستی کچانی ھەولێر بەرەو وڵاتی تونس بەرێکەوتن بەمەبەستی بەشداریکردن لە پاڵەوانێتی یانەکانی عەرەبی بۆ تۆپی دەست.
یانه‌كه راشیدهگهێنێت: شاندی یانەی ھەولێر پێکھاتووە لە سەرکەوت موحسین (سەرپەرشتیاری تیپ)، زیاد ئەمیر( راھێنەر)، محەمەد خەسرەو(یاردەدەری راھێنەر)، یاریزانەکان (سێوە نەبی، ھاوژین سەردار، دیاری ئەحمەد، کانیاو عومەر، کاژین خۆزندە، ئاڵا دێدەوان، میھربان عەلی، بریا سلێمان، شۆخان نورەدین، شێراز عەرفان، ئیمان مەغدید، سانا مەغدید، لەنیا ئیدریس).
تیپی تۆپی ده‌ستی یانه‌ی وه‌رزشی هه‌ولێر وه‌ك نوێنه‌ری عێراق به‌شداری له و پاڵه‌وانێتییه ده‌كات ، كه‌ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی له وه‌رزی رابردووی خولی یانه‌كانی عێراقدا توانی پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ست بهێنێت.
كچانی هه‌ولێر له‌م پاڵه‌وانێتیه‌شدا رووبه‌رووی كچانی یانه‌كانی وڵاتانی عه‌ره‌بی ده‌بنه‌وه.
تۆپی ده‌ستی یانه‌ی هه‌ولێر به‌شداری له پاڵه‌وانێتی یانه‌کانی عه‌ره‌بی له تونس ده‌کات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.