وه‌زیری ناوخۆی عێراق ئه‌مڕۆ چوار‌شه‌م ئاشكرای كرد، سه‌رجه‌م كاره‌كانی پێشنیاری گواستنه‌وه‌ی ئاره‌زوومه‌ندانه‌ی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ بۆ سه‌ر میلاكی مه‌ده‌نی ته‌واو بووه.
عوسمان غانمی وه‌زیری ناوخۆی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: وه‌ك وه‌زاره‌تی ناوخۆ گرینگی ته‌واو به بابه‌تی گواستنه‌وه‌ی ئاره‌زوومه‌ندانه‌ی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ له‌سه‌ر میلاكی سه‌ربازی بۆ سه‌ر میلاكی مه‌ده‌نی ده‌ده‌ین.
غانمی هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: ڕه‌زامه‌ندیمان له‌سه‌ر پێشنیاری ئه‌و لیژنه‌یه‌ی وه‌زاره‌تمان سه‌باره‌ت به گواستنه‌وه‌ی میلاكی سه‌ربازی بۆ سه‌ر میلاكی مه‌ده‌نی نیشانداوه و پێشنیاره‌كه‌شمان ڕه‌وانه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی كردووه.
عوسمان غانمی وه‌زیری ناوخۆی عێراق له به‌یاننامه‌كه‌دا هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ كارمه‌ندانی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ خواست بۆ خزمه‌تكردنی زیاتری نیشتمانه‌كه‌یان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.