Erbil 38°C یەکشەممە 29 کانونی یەکەم 13:57

ئه‌مڕۆ یه‌که‌مین فێستیڤاڵی شانۆی سه‌رشه‌قام له‌ سۆران و رواندز به‌رێوه‌ ده‌چێت

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ 28/10/2021 حكومه‌تی هه‌رێمی كودرستان وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی رۆشنبیری و هونه‌ری هه‌ولێر  به‌شی رۆشنبیری و هونه‌ری سۆران، به‌ درووشمی (شانۆی شه‌قام، گه‌ڕانه‌وه‌ی ژیانه‌ بۆ مرۆڤایه‌تی) یه‌كه‌مین فێستیڤاڵی شانۆی سه‌رشه‌قام له‌ سۆران و رواندز  ساز ده‌كات، بۆماوه‌ی سێ رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت.

فیستیڤاڵه‌كه‌،به‌به‌شداری چه‌ندین تیپی شانۆی له‌ شاره‌كانی ( هه‌ولێر ، سلێمانی ، كه‌ركووك ، دهۆك ، پیره‌ مه‌گروون، كۆیه‌ ، ده‌ربه‌ندیخان )  به‌رێوه‌ ده‌چێت  ده‌ستپێكی  فیستڤاڵ له‌ كاتژمێر 10 به‌یانی  له‌ هۆڵی بۆنه‌كان له‌ سۆران ده‌بێت.

به‌رنامه‌ی یه‌كه‌م رۆژی  فیستیڤاڵ :

- وتاری لیژنه‌ی باڵای فیستیڤاڵ

-وتاری لیژنه‌ی سه‌رپه‌رشتی فیسیڤاڵ.

-وتاری لیژنه‌ی ئاماده‌كاری فیستڤاڵ.

- گه‌شتێكی گۆرانی و موزیك له‌لایه‌ن په‌یمانگه‌ی هونه‌ره‌ جوانه‌كانی رواندز .

- نمایشی گروپی سه‌ماب (له‌یزین – سلێمانی ) به‌سه‌رپه‌رشتی م. رووبار ئه‌حمه‌د.

-تیپی شانۆی پیره‌ مه‌گرون  شانۆگه‌ری (تابوت) نمایش ده‌كات  بیرۆكه‌و نووسینی (ئومێد كه‌مال) ده‌رهێنانی (ژیلوان كانه‌بی)  یاریده‌ری ده‌رهێنه‌ر (جه‌لال محه‌مه‌د) نواندنی (بێگه‌رد حه‌مه‌ سه‌لیم) و (ئومێد كه‌مال) موزیك ئێكسسوار (فه‌ریدون به‌كر)

شوێن/ باحچه‌ی هۆڵی بۆنه‌كان –سۆران كاتژمێر 11:30

گروپی شانۆی شه‌قام – كۆیه‌

-شانۆگه‌ری (نامه‌كانی ده‌ریا) بپیرۆكه‌و ده‌رهێنانی (هونه‌ر تاهیر ) نواندنی (كه‌یفی ئه‌حمه‌د،فه‌ریدون حه‌مه‌ده‌مین)

شوێن /هاوینه‌هه‌واری بێخاڵ  كاتژمێر 3ی پاش نیوه‌ڕۆ.

 -گروپی شانۆی ئاینده‌ی كه‌ركووك شانۆگه‌ری (هه‌وای ره‌ش) بیرۆكه‌و ده‌رهێنانی (هادی جوانڕه‌ۆیی ) نواندنی ( به‌شدار سه‌ید ،حه‌می حه‌مه‌ ئه‌مین، هادی جوانڕۆیی) میوزك (هێرش محه‌مه‌) به‌رێوه‌به‌ری به‌هه‌ره‌م  (ئه‌سوه‌د فایق) راگه‌یاند (خاڵدار قه‌واڵی) شوێن سه‌نته‌ری شاری رواندز كاتژمێر 4ی ئێواره‌.

-پێشكه‌ش كردنی پانێڵێك له‌لایه‌ن (د.كه‌یفی ئه‌حمه‌د ، م.هونه‌ر تاهیر) شوێن هۆڵی ئۆتێل مازیار كاتژمێر 8ی شه‌و.

شایانی باسه‌ فیستیڤاڵه‌كه‌ به‌سپۆنسه‌ری ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان تیڤی به‌رێوه‌ ده‌چێت.

ئا- كامران

 

شانۆ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.