ته‌واوی هێزه ئه‌منییه‌كان له پارێزگای كه‌ركوك خرانه حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه .
هه‌ڵۆ جه‌باری" په‌یامنێری كوردستان تیڤی رایگه‌یاند: به‌هۆی هێرشه‌كانی چه‌ند رۆژی رابردووی داعش له به‌شێك له شاره‌كانی عێراقدا كه ژماره‌یه‌ك قوربانی لێكهوتهوه ، له ئێستادا ته‌واوی هێزه ئه‌منییه‌كان له پارێزگای كه‌ركوك خرانه حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه .
په‌یامنێری كوردستان تیڤی راشیدهگهێنێت: له پارێزگای كه‌ركوك و سنورهكهكدا له‌م چه‌ند رۆژه‌ی رابردوو جموجۆڵی چه‌كدارانی داعش زیاددی كردووه و ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆكاری ئه‌وه‌ی هێزه‌كان بخرێنه حاڵه‌تی ئاماده باشییه‌وه .
گوتیشی ، به‌پێی زانیارییه‌كان كهدراونهته ده‌ست هێزه عێراقییه‌كان" داعش هه‌وڵ ده‌دات په‌لاماری هێزه‌كان بدات و زیانیان پێبگه‌ێنێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.