Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 09:38

لە حەسەکە تیرۆریستانی داعش پشێوییان لەو گرتووخانەی کە تیادا بەندکراون نایەوە

کوردستان TV
100%

لە پارێزگای حەسەکە باکووری رۆژھەڵاتی سووریا پشێوی لەناو گرتووخانەی پیشەسازیی کە چەکدارە بیانییەکانی سەربە رێکخراوی تیرۆریستیی داعشی تیادا بەندکراون دروست بوو.

بەپێی زانیارییه‌كان تیرۆریستانی داعش لە گرتووخانەی پیشەسازیی کە پێشتر باڵەخانەی خوێندنگای ئامادەیی بووە و له‌لایه‌ن شه‌ڕڤانانه‌وه‌ کراوە بە گرتووخانە، درەنگانی شەوی رابردوو پشێوییان ناوەتەوە.

بۆ كۆنتڕۆڵكردنی دۆخه‌كه‌ش، ھێزی زیاتری رەوانەی چواردەوری گرتووخانەکە كراوه‌و ھێلیکۆپتەرەکانی ئەمریکاش لە رێگەی فڕێدانی گولـلەی رووناککەرەوە لە ئاسمانەوە  پاڵپشتیان له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌ وشكانییه‌ كردووه‌ كه‌ له‌ناوچه‌كه‌ به‌ڕێوه‌چووه‌ .

جێگای ئاماژه‌ پێدانه‌ نزیکەی پێنج ھەزار چەکداری داعش لە 54 وڵاتی جیاوازەوە لە گرتووخانەی پیشەسازیی لە پارێزگای حەسەکە باکووری رۆژھەڵاتی سووریا بەندکراون و چه‌ند جارێكیش هه‌وڵی راكردنیان داوه‌ .

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.