وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا وه‌ك پێشاندانی نیازپاكی، ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌ی نیشان دا بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گفتوگۆكانی ڤییه‌نا تایبه‌ت به به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران.
نید برایس گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م ڕایگه‌یاند: واشنتۆن ئاماده‌یه بگه‌ڕێته‌وه نێو دانوستانه‌كانی ڤییه‌نا. جه‌ختیشی كرده‌وه كه له‌گه‌ڵ ئێران ده‌توانن به خێرایی ڕێك بكه‌ون بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ر مێزی گفتوگۆ و ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر خاڵه‌كان و هه‌روه‌ها جێبه‌جێكردنیشیان.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند كه پێویسته له‌گه‌ڵ ئێران هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌ر ئه‌و خاڵانه بكه‌ن كه ماون ڕێككه‌وتنیان له‌سه‌ر بكرێ له دوای گه‌ڕی شه‌شه‌می كۆبوونه‌وه‌كانی ڤییه‌نا.
ئه‌مه له كاتێكدایه كه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران چه‌ند ڕۆژێك پێش ئێستا ڕایگه‌یاندبوو، وڵاته‌كه‌ی ئاماده‌یه له مانگی داهاتوودا ده‌ست به گفتوگۆكانی ڤییه‌نا له دۆسییه‌ی به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كان بكاته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.