Erbil 38°C دووشەممە 18 تشرینی دووەم 20:34

فەیسبووک ناوی ئەپەکەی ناگۆڕێت

کوردستان TV
100%

 فەیسبووک لەچوارچێوەی نوێکردنەوەی کۆمپانیاکەی ناوی خۆی بۆ مێتا دەگۆڕێت و بەڵام ئەپەکە ناوەکەی وەکو خۆی دەمێنێتەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، فەیسبووک لە کۆنفڕانسێکی تایبەتدا بۆ پێشخستنی کۆمپانیاکەی ناوەکەی گۆڕی، مارک زۆکەربێرگ سەرۆکی کۆمپانیاکەش هه‌واڵی گۆڕینی ناوی كۆمپانیاكه‌یان پشتڕاستكرده‌وه‌، ئاشكراشی كرد كه‌ ناوی ئەپەکەیان هەر وەک خۆی دەمێنێتەوە.

هەروەها واتساپ و ئینستاگرام کە لەچوارچێوەی کۆمپانیاکەن ئەوانیش ناوەکانیان وەکو خۆی دەمێنێتەوە.

گۆڕینی ناوی فەیسبووک دوای ئەو زنجیرە ڕووداوە نەرێنی و دزەپێکردنی زۆرێک لە بەڵگە و دۆکیۆمێنتەکانیان دێت کە لەماوەی ڕابردوودا دووچاری کۆمپانیاکە ببووەوە.

جێی باسە کۆمپانیای فەیسبووک لە ساڵی 2004 لەلایەن مارک زۆکەربێرگ دامەزراوە و لەسەرانسەری جیهاندا خاوه‌ن زۆرترین بەکارهێنەرە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.