Erbil 38°C دووشەممە 18 تشرینی دووەم 20:24

مێتا ناوە نوێیەکەی فەیسبووک لەلایەن خەڵکی ئیسرائیلەوە گاڵتەی پێدەکرێت

کوردستان TV
100%

دوای ئەوەی کۆمپانیای فەیسبووک بە فەرمی ناوی خۆی بۆ مێتا گۆڕی، گاڵتەپێکردنێکی زۆری بەدوای خۆی هێنا لەلایەن خەڵکی ئیسرائیلەوە.

مێتا ناوە نوێیەکەی فەیسبووک لە ئیسرائیل گاڵتەی پێ دەکرێت، چونکە مێتا لە زمانی عیبڕیدا بە مانای "مردوو" دێت، بەم هۆکارەش لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بەکارهێنەرانی تۆڕەکە لە ژێڕ هاشتاگی #فەیسبووک مردووە دەستیان کردووە بە گاڵتەکردن بەناوی کۆمپانیاکە.

بەشێک لەو خەڵکە لە ژێر هاشتاگەکە پۆستیان کردووە و بە گاڵتەوە نوسیوویانە "نیگەران مەبن ئێمە بەکاریدەهێنین".

فەیبسووک تاکە کۆمپانیا نییە بەهۆی ناوەکەیەوە گاڵتەی پێ بکرێت، لە ساڵی هەشتاکاندا کاتێک زنجیرە ڕێستۆرانتی جیهانی کەی ئێف سی گەیشتە وڵاتی چین بە هەمان شێوە بووە هۆی گاڵتە پێکردن لەلایەن خەڵکی ئەو وڵاتەوە، چونکە کەی ئێف سی لە زمانی ئەواندا بە مانای "پەنجەکانت باش بلێسەرەوە یان پەنجەکانت بە باشی بخۆ" دێت، بەڵام ناوەکە نەبوو بە هۆکاری زیان گەیاندن بە کەی ئێف سی.

هەروەها ڕۆلز ڕۆیس کە بڕاندێکی ئۆتۆمبێلە، کاتێک ئۆتۆمبێلێکی بەناوی "سیلڤەر میست"ـەوە خستەبازاڕ بووە هۆی گاڵتەپێکردنێکی زۆر لەلایەن خەڵکی ئەڵمانیاوە، چونکە وشەی میست بەمانای تەم دێت لە زمانی ئینگلیزیدا، بەڵام لە زمانی ئەڵمانیدا بە مانای پیسایی دەدات، پاشان ئۆتۆمبێلەکە ناوی خۆی گۆڕی بۆ سیلڤەر شەدۆ گۆڕی.

هەروەها کاتێک کۆمپانیای نۆکیا مۆبایلی جۆری لۆمیای خستە بازاڕەوە لە ساڵی 2011، ناوەکەی بووە مایەی گاڵتەجاریێکی زۆر لەلایەن خەڵکی ئیسپانیاوە، چونکە وشەی لۆمیا لە زمانی ئیسپانیدا بە مانای "لەشفرۆشی" دێت.

جێی باسە کۆمپانیای فەیسبووک دوێنێ پێنجشەممە بە فەرمی ناوی کۆمپانیاکەی بۆ مێتا گۆڕی، بەڵام ڕایگەیاند ناوی ئەپەکە هەر وەکو خۆی دەمێنێتە، هاوکات ئەمڕۆ هەینی مارک زۆکەربێرگ خاوەنی کۆمپانیاکە وێنەیەکی خۆی لە هەژماری تایبەتی خۆی تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک لەگەڵ لۆگۆ و ناوە نوێیەکەی بڵاوکردەوە نووسیوویەتی "سڵاو مێتا."

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.