وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا سزا بەسەر بەرنامەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ئێراندا دەسەپێنێت و فشار لەسەر تاران زیاتر دەکات بەر لەوەی گفتوگۆ لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکەی بکات.
ئەمڕۆ هەینی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا سزای بەسەر بەرنامە بێ فرۆکەوانەکەی ئێران و سەعید ئاغاجانی سەپاند کە سەرپەرشتی فەرماندەیی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان دەکات، هەروەها عەبدوڵڵا میحڕابیش کە یەکێکە لە بەرپرسانی سوپای پاسداران خراوەتە لیستی ڕەشی ئەمریکاوە.
وەزارەتەکە ئاماژە بەوە دەکات کە لەماوەی ڕابردوودا لەلایەن سوپای پاسداران و هێز میلیشیاکانی سەر بە ئێران وەک حیزبوڵڵا و حەماس و حوسییەکان فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بەکارهێندراوە بۆ هێرش کردنە سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا و هێزەکانی ئەمریکا.
سزاکەی ئەمریکا دوای ئەوە دێت کە ئێران ئامادەیی خۆی بۆ دەستپێکردنەوەی گفتوگۆ ناڕاستەوخۆکانی لەگەڵ ئەمریکا ڕاگەیاند کە لە مانگی حوزەیرانەوە وەستاوە بۆ ڕێککەوتنی نێودەوڵەتی لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکەی.
جێی باسە گفتوگۆکان بەمەبەستی لابردنی ئەو سزایانەن کە لەلایەن واشنتنەوە سەپێنراوە بەسەر ئێراندا، لەبەرامبەر پابەندبوونی تاران بەو مەرجانەی کە لەڕێککەوتنەکەدا دیاریکراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.