Erbil 38°C دووشەممە 18 تشرینی دووەم 17:38

ئەڵمانیا داوا لە عێراق دەکات گەشتەکانی بیلاڕووسیا ڕاگیرێت

کوردستان TV
100%

دوای ئەو شەپۆڵە بەرزەی کۆچبەران بۆ ئەڵمانیا بە ڕێگەی بیلاڕووسیا، حکوومەتی ئەڵمانیا داوا لە عێڕاق دەکات گەشتەکان بۆ بیلاڕووسیا ڕابگرێت.

دوای ئەوەی کۆچبەرێکی زۆر لە ڕێگەی بیلاڕووسیاوە بۆ پۆڵەندا لەوێشەوە دەڕۆشتن بۆ ئەڵمانیا، وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا داوا لە وەزارەتی دەرەوەی عێراق دەکات بۆ ڕاگرتنی ئەو شەپۆلەی کۆچبەران، کە بەپێی زانیارییەکان ژمارەی کۆچبەران بەم ڕێگەیە بە 6000 کەس مەزندە دەکرێت.

بەهۆی ئەم شەپۆڵەی کۆچبەرانەوە، پۆڵەندا سنوورەکانی خۆی تەلبەند کردووە و ژمارەیەکی زۆری سەرباز و پۆلیس بڵاوەیان پێکراوە، هەروەها سەدان هاووڵاتی عێراقی لە سنوورەکانی ئەو وڵاتە دەستگیر کراون.

هاوکات ئەڵمانیاش لە هەوڵی تونکردنی سنوورەکانییەتی لەگەڵ پۆڵەندا، بڕیارە خاڵی پشکنین لە سنووری نێوانیان توندتر بکات و ڕێوشوێنی توندتر بگرێتەبەر.

هەروەها ئەمڕۆ هەینی هاووڵاتیێکی هەرێمی کوردستان لەو ڕێگەیەدا گیانیلەدەستدا و لەو بارەیەوە پۆلیسی ئەڵمانیا ڕایگەیاند: ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلێک بە مەبەستی پشکنین لەسنووری نێوان ئەڵمانیا و پۆلەندا وەستێندراوە، دەرکەوتووە ئۆتۆمبێلەکە 30  پەنابەری نایاسیی تێدایە هەروەها لە نێوانیاندا کەسێکی تەمەن 32 ساڵی بە ڕەچەڵەک عێراقی بە مردوویی لەناو بارهەڵگرەکەدا بووە. ڕاشیگەیاند: دوای هەڵاتنی شۆفێری بارهەڵگرەکە توانیوویانە دەستگیری بکەن، دەرکەوتووە شۆفێرەکە بە ڕەچيڵەک تورکە و تەمەنی 48  ساڵ بووە.

جێی باسە زۆرینەی ئەو کۆچبەرانەی ڕوو لە وڵاتانی ئەوڕوپا دەکەن خەڵکی وڵاتانی عێراق وسوریان، هەروەها بەشێکی زۆری ژن و منداڵن و دۆخی تەندروستی زۆرێک لەوانە خراپە.

ئا. خالید عەلی
جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.