حزبوڵڵا سه‌رجه‌م به‌نده‌ره‌كانی لوبنانی كۆنترۆڵ كردووه و سه‌ره‌ڕای سه‌رجه‌م هۆشدارییه‌كانی ریاز، به‌ڵام ره‌وانه‌كردنی مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌نێو ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی له لوبنانه‌وه بۆ سعوودیه هه‌نارده ده‌كرێن، نه‌وه‌ستێنراوه.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێك كه له ئاژانسی فه‌رمیی سعوودیه SPA دا بڵاو كراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه كراوه له‌دوای گوته سووكایه‌تی ئامێزه‌كانی وه‌زیری راگه‌یاندنی لوبنان، به‌یاننامه‌یه‌ك بڵاو كراوه‌ته‌وه.
له به‌یاننامه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه، سعوودیه به مه‌به‌ستی راوێژ كردن، باڵیۆزی خۆی له لوبنان، وه‌لید بن عه‌بدوڵڵا بوخاری بۆ ریاز بانگ كردووه‌ته‌وه.هاوكات به باڵیۆزی لوبنان له ریاز، فه‌وزی كهباره راگه‌یه‌ندراوه له ماوه‌ی 48 كاتژمێردا سعوودیه جێبهێڵێت.
ئاماژە بەوەشدراوە كه تا كاتێكی نادیار سه‌رجه‌م هه‌نارده‌كان له لوبنانه‌وه هه‌ڵده‌په‌سێردرێن.
هه‌ر له به‌یاننامه‌كه‌دا تیشك خراوه‌ته سه‌ر قه‌باره‌ی ئه‌و زیانه‌ی حزبوڵڵا به په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ریاز و به‌یروتی گه‌یاندووه و ئاماژه به‌وه كراوه، حزبوڵڵا كه وه‌ك تیرۆریست ناسێنراوه، له‌جیاتی ده‌وڵه‌تی لوبنان بڕیار ده‌دات و وڵاته‌كه وه‌ك بنكه‌یه‌ك بۆ جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كانی خۆی به‌كار ده‌هێنێت.
ئەوەش خراوەتەڕوو كه حزبوڵڵا سه‌رجه‌م به‌نده‌ره‌كانی لوبنانی كۆنترۆڵ كردووه و سه‌ره‌ڕای سه‌رجه‌م هۆشدارییه‌كانی ریاز، به‌ڵام ره‌وانه‌كردنی مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌نێو ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی له لوبنانه‌وه بۆ سعوودیه هه‌نارده ده‌كرێن، نه‌وه‌ستێنراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.