له ده‌ستپێكی ڕكابه‌رییه‌كانی هه‌فته‌ی دوازده‌می خولی ئیسپانیا، كاتژمێر سێی دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مرۆ شه‌ممه به كاتی هه‌ولێر، یانه‌ی ڕیال مه‌درید ده‌بێته میوانی یانه‌ی ئێڵچی.
بۆ خۆئاماده‌كردن بۆ یاریه‌كه یاریزانانی ڕیال دوایین یه‌كه‌ی مه‌شقیان به‌سه‌رپه‌رشتی ڕاهێنه‌ر كارلۆ ئه‌نچیلۆتی سازكرد‌و یاریزان لوكا مۆدریچ دوای چاك بوونه‌وه‌ی پێكانی به شێوه‌یه‌كی ئاسایی به‌شداری له مه‌شقه‌كان كرد‌و بۆ یاریكردن ئاماده‌یه.
هاوكات ئیسكۆ ئه‌لاركۆن كه له یاری پێشووی ڕیال دابڕابوو، به هه‌مان شێوه‌و به‌بێ گرفت له ڕاهێنانه‌كان به‌شداربوو و ده‌توانێت یاری بكات، به‌ڵام هه‌رسێ یاریزان دانی سیبایۆس و فێدی ڤالڤێردی و گاریس به‌یل هێشتا پێكانیان چاك نه‌بۆته‌وه‌و له ڕیزی یانه‌ی شاهانه دابڕاون، ڕیال مه‌درید به كۆكردنه‌وه‌ی بیستویه‌ك خاڵ له پله‌ی دووه‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كان دایه‌و یاریه‌كی دواخراوی هه‌یه.
ئێلچیش به ده خاڵ له پله‌ی پازده‌می ڕیزبه‌ند دێت، جێگای باسه له ساڵی هه‌زارونۆسه‌دو حهفتاوههشتهوه تا ئێستا ئێلچی له یاریگای خۆی له ڕیال مه‌دریدی نه‌بردۆته‌وه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.