Erbil 38°C دووشەممە 18 تشرینی دووەم 17:46

هەواڵگری ئەمریکا:  کۆرۆنا وەک چەکێکی بایەلۆجی بەکارنەهێندراوە

تا ئێستا لە جیهاندا زیاتر لە 4،9 ملیۆن کەس بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە
کوردستان TV
100%

دەزگا هەواڵگرییەکانی ئەمریکا، ئەوەیان راگەیاند کە بەهیچ شێوەیەک سەرچاوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دیاری نەکراوە بەڵام ئەم ڤایرۆسە بۆ ئەوە دروست نەکراوە تا وەک چەکێکی بایەلۆجی بەکاربهێندرێت.

بەگوێرەی هەواڵێکی کەناڵی بی بی سی، نوسینگەی بەڕێوبەرایەتی هەواڵگری نیشتیمانی ئەمریکا کە یەکێکە لە گرنگترین دەزگا هەواڵگرییەکانی ئەو وڵاتە لە راپۆرتێکدا ئەوەی ئاشکرا کردوە کە دەربارەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دوو رای جیاواز هەن، یەکێکیان پێیوایە ئەم ڤایرۆسە لە تاقیگەوە دزەی کردووە، رایەکەی دییەکش پێیوایە کە ڤایرۆسەکە بەشێوەیەکی سروشتی گەشەی کردووە، هەربۆیە تا ئێستا سەرچاوەی راستەقینەی ڤایرۆسەکە دیاری نەکراوە.

لە راپۆرتەکەدا جەخت لەوەش کراوەتەوە کە بەڵگەی حاشاهەڵنەگریان لەبەردەستدایە دەربارەی ئەوەی کە ڤایرۆسەکە وەک چەکێکی بایەلۆجی بەکارنەهێندراوە.

ئاماژە بەوەش دراوە کە چەند سەرچاوەیەکی هەواڵگری باسیان لەوە کردوە کە سەرچاوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئاژەڵێکی نەخۆش یان ڤایرۆسێکی دیکە بووە بەڵام ئاستی متمانە کردن بەم زانیارییە "نزم"ە.

سەرچاوەیەکی هەواڵگری دیکەش بانگەشەی ئەوەی کردوە کە ڤایرۆسەکە بەهۆی هەڵەیەکی تاقیگەییەوە لە ئەنستیتۆی ڤیرۆلۆجیی شاری وهانی چین، دزەی کردووە، ئاستی متمانە کردن بەم زانیارییەش "ئاستی مامناوەند"ە.

هەر لە راپۆرتەکەدا باس لەوەش کراوە کە بەرلەوەی ڤایرۆسەکە لە ساڵی ٢٠١٩دا لە شاری وهان بڵاوببێتەوە، بەرپرسانی چین ئاگاداری بوونی وەها ڤایرۆسێک نەبوون، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا چین رێگری لە لێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتی کرد و بڵاوکردنەوەی زانیاریشی رەتکردەوە.

جێی وەبیرهێنانەوەیە لە مانگی ئایاردا سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن، فەرمانی بە دەزگا هەواڵگرییەکانی وڵاتەکەی کرد دەربارەی سەرچاوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لێکۆڵینەوە بکەن.

بەگوێرەی ئامارە فەرمییەکان، تا ئێستا لە جیهاندا زیاتر لە 4،9 ملیۆن کەس بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە و نزیکەی 240 ملیۆن کەسیش تووشی ڤایرۆسەکە بوون.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.