سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە بنەماڵەی پێشمەرگەی تێکۆشەر و کەسایەتیی ناسراوی شاری زاخۆ عەریف دەروێش سندی دەکات
ئه‌مڕۆ شەممە مەسرور بارزانی سه‌رۆکی حکوومەتی هه‌رێمی کوردستان له په‌یوه‌ندییه‌کی ته‌له‌فۆنیدا سەرەخۆشی له بنەماڵەی پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان و هەڵگری میدالیای بارزانیی نەمر و کەسایەتی ناسراوی زاخۆ، عەریف دەروێش سندی کرد.
سه‌رۆکی حکوومەت هاوخه‌می خۆی بە بنەماڵەی ئەو پێشمەرگە خەباتکار و نیشتمانپەروەرە گەیاند و هیوای خواست خوای مه‌زن گیانی خوالێخۆشبوو به بەهەشت شاد بکات و ئارامییش بە کەسوکار و بنەماڵە و هەڤاڵەکانی ببەخشێت.
لە بەرامبەردا بنەماڵەی عەریف دەروێش سندی، سوپاس و پێزانینی خۆیان بۆ په‌یوه‌ندی و هاوخه‌می سەرۆکی حکوومەت دەربڕی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.