Erbil 38°C چوارشەممە 12 ئاب 21:26

تەندروستی سلێمانی: پەتای وەرزی بە ڕێژەیەکی بەرز لە نێو منداڵاندا بڵاو بۆتەوە

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند، لە ماوەی 24 کاتژمێردا 700 منداڵ سەردانی کلینیکی ڕاوێژکاری پزیشکییان کردووە.

ئەمڕۆ شەممە، بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی ئامارێکی نوێی تایبەت بەو منداڵانە بڵاو کردۆتەوە کە تووشی پەتای وەرزی بوونە.

تەندروستی سلێمانی بڵاویکردووەتەوە: لە ماوەی 24 کاتژمێردا 700 منداڵ سەردانی کلینیکی ڕاوێژکاری نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی منداڵانی فێرکاریان کردووە.

ڕاشیگەیاندووە: زیاتر لە 100 منداڵ لەم نەخۆشخانەیە بەهۆکاری تووشبوون بە پەتاوەرزییەکان بەمەبەستی چارەسەرکردن داخڵکراون.

جێی باسە ساڵانە لەگەڵ گۆڕانکاری وەرزەکانی ساڵ و بەتایبەت ئێستا کە وەرزی پایزە، بە پێی وتەی پزیشکانی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی منداڵان پەتای وەرزی سەرهەڵدەدات.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.