هاتووچۆی هەولێر ئاگاداری هاووڵاتییان دەکاتەوە، کە بەهۆی باران و لافاوەوە شەقامێک داڕماوە و مەترسی دروستکردووە.
ئەمڕۆ شەممە فازڵ حاجی گوتەبێژی هاتووچۆی هەولێر ئاگادارییەکی بڵاوکردووەتەوە و شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە لە داڕمانی شەقامێک لە ڕێگەی سەرەکی هەولێر- شەقڵاوە.
فازڵ حاجی ڕایگەیاند: بەهۆی باران بارینی بەخوڕی ئەمڕۆ و دروستبوونی لافاو، بەشێک لەڕێگەی سەرەکی هەولێر- شەقلاوە لە پشت کوڕێ لەبەرامبەری شێرەسوار داڕماوە وەمەترسی دروستکردووە.
ڕاشیگەیاند: تیمەکانی هاتووچۆ ئێستا لەو شوێنەن و خەریکی دروستکردنی ڕێڕەوێکی سەلامەتن بۆئۆتۆمبێلەکان، هەروەها بەدرێژایی ئەو شوێنەی داڕوخاوە فسفۆر ڕێژ دەکەن.
هەروەها فازڵ حاجی داوا لە شۆفێران دەکات لەڕێڕەوی فسفۆرەکان دەرنەچن و لە شۆلدەرەکەی لای ڕاستی ڕێگە نزیک نەبنەوە، چونکە ئەگەری داڕوخانی زیاتر هەیە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.