بەڕێوەبەرایەتی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی ڕێگە بە بەکارهێنانی ڤاکسینی فایزەر- بایۆنتیک بۆ منداڵانی تەمەن 5-11 ساڵان دەدات.
بەڕێوەبەرایەتی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە تێیدا ڕایگەیاند: ڕێگەمان بە بەکارهێنانی ڤاکسینی فایزەر بۆ منداڵان دا.
ڕاشیگەیاند: ڕێگەپێدانەکە لەسەر بنەمای هەڵسەنگاندنێکی وردی ڤاکسینەکە بووە و شارەزایانی لیژنەی ڕاوێژکاری بەزۆرینەی دەنگ بەکارهێنانی ڤاکسینەکەیان بۆ منداڵان پەسەند کرد.
هەروەها (FDA) رایگەیاند: بڕی ڤاکسینەکە بە ڕێژەیەکی کەمتر دەدرێت بە منداڵان و کاریگەرییەکەی 90.7% بووە دژی ڤایرۆسەکە.
هەروەها ئاشکرای کردووە: پڕۆسەی بەکارهێنانی ڤاکسینەکە بۆ منداڵان بە پێدانی دوو دۆز دەبێت لەماوەی 3 هەفتەدا، هەردوو دۆزەکە لەو ماوەیەدا وەردەگرێت، بەڵام بڕی دۆزەکە 10 مایکۆگرام کە دەکاتە سێیەکی ئەو بڕەی بە کەسانی تەمەن 11 ساڵ بەسەرەوە دەدرێت.
بەڕێوەبەرایەتی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی ڕاشیگەیاند: پێدانی ڤاکسینەکە بە منداڵانی تەمەن 5-11 ساڵان لەلایەن دەسەڵاتی رێگەپێدانی کتووپڕ بۆ بەکارهێنان (EUA) پەسەند کراوە و لەسەر بنەمای کۆی بەڵگە زانستییەکان بڕیاری لەسەردراوە.
هەروەها ئاشکراشی دەکات ڕێگە نادرێت بە بەکارهێنانی ڤاکسینەکە بۆ منداڵانی تەمەن خوار 5 ساڵ، چونکە کاریگەرییە لاوەکییەکانی زیاترە لە سوودەکانی.
جێی باسە کۆمپانیای فایزەری ئەمریکی بە هاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیای بایۆنتیک ڤاکسینی تایبەت بە منداڵانی تەمەن 5-11 ساڵانی بەرهەم هێناوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.