Erbil 38°C چوارشەممە 12 ئاب 20:20

ئیماڕات باڵیۆزی خۆی لە لوبنان دەکشێنتەوە

کوردستان TV
100%

ئیماڕات پاڵپشتی خۆی بۆ بڕیارەکەی سعوودیە ڕاگەیاند و باڵیۆزی خۆی لە لوبنان دەکشێنتەوە.

دوای ئەوەی دوێنێ هەینی سعوودیە باڵیۆزی خۆی لە لوبنان کشاندەوە، پاشان وڵاتەکانی بەحرەین و ئیماڕات باڵیۆزەکانی خۆیان لەو وڵاتەدا کشاندەوە، هاوکات ئەمڕۆ شەممە وەزارەتی دەرەوەی ئیماڕات پاڵپشتی خۆی بۆ بڕیارەکەی سعوودیە ڕایگەیاند و باڵیۆزی خۆی لە لوبنان بانگهێشت کردەوە.

وەزارەتی دەرەوەی ئیماڕات داواشی لە هاووڵاتییانی وڵاتەکەی کرد گەشت بۆ لوبنان نەکەن.

جێی باسە دوێنێ هەینی وەزارەتی دەرەوەی سعوودیە ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند، باڵیۆزی خۆی لە لوبنان دەکشێنێتەوە بەهۆی ئەو لێدوانە نابەرپرسانەی جۆرج قەرەداحی وەزیری ڕاگەیاندنی لوبنان لە میانەی بەرنامەیەکی تەلەڤزیۆنیدا بەرامبەر بە سعوودیە و ئیماڕات، هەروەها ڕاشیگەیاند، بەهۆی پابەندنەبوونی لوبنان بە ڕێککەوتنی نێوانیان و کۆنتڕۆڵکردنی بەندەرەکان لەلایەن حزبوڵڵا و هەناردەکردنی ماددەی هۆشبەر بۆ ئەو وڵاتە باڵیۆزەکانیان لەو وڵاتە دەکشێننەوە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.