سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی پێشمەرگەی تێکۆشەر و کەسایەتیی ناسراوی شاری زاخۆ عەریف دەروێش سندی دەکات.
ئێوارەی ڕۆژی شەممە 30ـی تشرینی یەكەمی 2021 سەرۆك مەسعود بارزانی بە مەبەستی سەرەخۆشی بۆ كۆچی دوایی تێكۆشەر و پێشمەرگە و كەسایەتیی ناسراوی شاری زاخۆ عەریف دەروێش سندی، لەڕێی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە سوار عەریف دەروێش سندی كوڕی خوالێخۆشبوو عەریف دەروێش سندی كرد.
لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەدا سەرۆك بارزانی پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆی بە بنەماڵە و كەسوكار و هەڤاڵانی خوالێخۆشبوو عەریف دەروێش سندی گەیاند و هیوای سەبر و ئارامی بۆ خواستن و بە بەرزی یادی پێشمەرگە و خەباتكار و عەریف دەروێش سندی كردەوە، هەروەها بە قارەمانێکی لەخۆبوردە و دەستپاک و نیشتیمانپەروەر وەسفی کرد..
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.