مرۆڤ ده‌توانێت بۆ ماوه‌ی چه‌ند رۆژێك ،به‌رگه‌ی برسی بوون بگرێت ، به‌ڵام سه‌باره‌ت به ئاو مرۆڤ ده‌توانیَ ته‌نیا سێ رۆژ به‌رگه بگرێت، چونكه ئاو پێكهاته‌یه‌كی سه‌ره‌كی جه‌سته‌ی مرۆڤه به رێژه‌ی 70% پێك ده‌هێنێت.
جه‌سته‌ی مرۆڤ به‌هۆی ئارق كردن و میز كردن و پرۆسه‌ی كۆئه‌ندامی هه‌رس و كۆئه‌ندامی هه‌ناسه وه‌رگرتن وهه‌ناسه‌دانه‌وه رۆژانه پێویستی به 3 لتر ئاو ده‌بێت ، بۆیه پێویسته رۆژانه ئاگاداری خواردنه‌وه‌ی ئاو بین.
به پێی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك كه له‌م رۆژانه دا بڵاوكراوه‌ته‌وه ، نابێ ئێمه چاوه‌ڕوانبین تێنووی بن ئه‌نجا ئاو بخۆیته‌وه ،به‌ڵكو ده‌بێ به درێژایی رۆژ 3 لتر ئاو به‌شێوه‌ی پچڕ پچڕ بخۆینه‌وه، نه‌ك به‌یه‌ك جار 3 لتر ئاو بخۆینه‌وه .
- ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌ی 6 كاتژمێر ئاو نه‌خۆیته‌وه ،ئه‌وا رێژه‌ی ئاو له جه‌سته‌ی مرۆڤ بۆ 2% داده‌به‌زێت ،ئه‌وكات مێكشی مرۆڤ پێده‌ڵێت پێویستت به ئاو خواردنه‌وه‌یه.
- ئه‌گه‌ر بۆماوه‌ی یه‌ك رۆژ ئاو نه‌خۆیته‌وه،جه‌سته‌ی مرۆڤ وشك ده‌بێت و كاریگه‌ری نه‌رێنی به‌سه‌ر جه‌سته دروست ده‌بێت دكتۆران به به‌م حاڵه‌ته ده‌ڵێن(ووشك بوونی معتدل).
- ئه‌گه‌ر بۆماوه‌ی دوو رۆژ ئاو نه‌خۆیته‌وه ئه‌واجه‌سته‌ت به‌جۆرێك وشك ده‌بێت ،كاریگه‌ری له‌سه‌ر گورچیله ده‌بێت به‌هۆی ئه‌وه‌ی میزكردن كه‌م ده‌بێته‌وه له هه‌مان كاتدا فشاری خوێن داده‌به‌زێت.
- ئه‌گه‌ر بۆماوه‌ی 3 رۆژ ئاو نه‌خۆیته‌وه،ئه‌و پێستی مرۆڤ وشك ده‌بێت تووشی كۆكه ده‌بێت لێدانی دڵیش خێرا ده‌بێت وزمان وشك ده‌بێت ،زۆر جاریش تووشی له هۆش چوون ده‌بێت.
ئا- كامران
ژێده‌ر- ئاژانسی ئه‌جورنال نیوز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.