له گه‌ڕی حه‌وته‌می خولی تۆپی پێی یانه پله نایابه‌كانی عێراق، كاتژمێر 2:45 خوله‌كی دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مرۆبه كاتی هه‌ولێر، یانه‌ی هه‌ولێر ده‌بێته میوانی یانه‌ی كاره‌باو یاریه‌كه‌ش له یاریگای تاجی له به‌غدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
یانه‌ی هه‌ولێر ده‌ستپێكێكی خراپی له‌م وه‌رزه‌ی خولی نایابی عێراق هه‌بوو، به‌ڵام له گه‌ڕی پێشوو سه‌ركه‌وتنێكی گرنگی له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ی ته‌ڵه‌به‌ی میوانی به دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆڵێك به‌ده‌ستهێناو ئێستاش یانه‌كه به كۆكردنه‌وه‌ی شه‌ش خاڵ له پله‌ی دوازده‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كان دایه.
له ناوه‌ڕاستی ئه‌م مانگه‌دا ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه‌ی هه‌ولێر گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ ڕاهێنه‌ری تونسی تارق جه‌رایا واژووكردو سه‌رپه‌رشتی مه‌شقی درێس زه‌رده‌كانی له شوێنی ته‌ها قادر وه‌رگرت، له دوو یاری دیكه‌ی هه‌مان گه‌ڕی خولی نایابی عێراق،هه‌ر ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه یانه‌ی زاخۆ ده‌بێته میوانی یانه‌ی دیوانیه‌و یانه‌ی نه‌ورۆز ڕووبه‌ڕووی یانه‌ی سامه‌رای میوانداری ده‌بێته‌وه.
ئه‌مڕۆ هه‌ولێر ده‌بێته میوانی کاره‌با و زاخۆ و نه‌ورۆزیش رووبه‌رووی یانه‌کانی دیوانییه و سامه‌را ده‌بنه‌وه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.