Erbil 38°C چوارشەممە 12 ئاب 18:16

په‌رله‌مان داوا ده‌کات بۆشایی ئەمنی لەسەرجەم هێلەکانی رووبەڕووبوونەوە پڕ بکرێته‌وه‌

راگەیێندراوێک لە لیژنەی کاروباری پێشمەرگە
کوردستان TV
100%


لێژنه‌ی كاروباری پێشمه‌رگه‌ له‌ په‌رله‌مانی كوردستان ئیدانه‌ی هێرشه‌كه‌ی شه‌وی رابردووی تیرۆرستانی داعش بۆ سه‌ر پێشمه‌رگه‌ ده‌كات.
له‌ راگه‌یاندراوێكدا، لێژنه‌ی كاروباری پێشمه‌رگه‌ له‌ په‌رله‌مانی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌: 
بەداخەوە جارێکی تر تیرۆریستانی داعش وەک کاری ترسنۆکانە و تێکدەرانەی هەمیشەییان هێرشیان کردە سەر هێزەکانی پێشمەرگە لە سنووری میحوەری پردێ لە کەرکووک، کە بووە هۆی شەهیدبوونی دوو پێشمەرگە بەناوی (خالید حه‌مید هه‌یاس)و (ئاکۆ کەریم قادر) سەر بە فەوجی دووی لیوای 10ی پیادە.
راشیده‌گه‌یه‌نن:  ئیدانەی هێرشەکە دەکەین و پرسە و سەرەخۆشی لەخانەوادە و کەس و کاری سەربەرزی شەهیدان دەکەین، هەروەها دەستخۆشی لە قارەمانێتی و گیانفیدایی هێزەکانی پێشمەرگە دەکەین لە رووبەرووبوونەوەیان لەگەڵ تیرۆریستان بۆ پاراستنی خەڵک و خاکی هەرێمی کوردستان.
 لێژنه‌ی كاروباری پێشمه‌رگه‌ له‌ په‌رله‌مانی كوردستان ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شده‌كه‌ن: داواکارین لە لایەنی پەیوەندیدار لە حکومەتی عێراقی فیدراڵ زیاتر گرنگی بدرێت بە هەماهەنگی لیژنەی ئەمنی هاوبەش لەنێوان سۆپای عێراق و هێزەکانی پێشمەرگە، بۆئەوەی بۆشایی ئەمنی لەسەرجەم هێلەکانی رووبەڕووبوونەوە پڕ بکەنەوە، تاکو تیرۆریستانی داعش زەفەر نەهێنن و ئەم رووداوە نەخوازراوانە دووبارە نەبنەوە.
شه‌وی رابردوو، له‌ ناوچه‌ی پردێ  له‌ كاتی ڕاوه‌دوونانی تیرۆرستانی داعشدا ، 2 پێشمه‌رگه‌ به‌ناوه‌كانی  خالید حەمید ھەیاس و ئاکۆ کەریم قادر له‌ لیوای 10ی پیاده‌ى سه‌ر به‌ وەزارەتی پێشمەرگە شه‌هید بوون.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.