لە پەراوێزی لوتکەی G20 لە روما هەر یەکە لە سەرۆکی ئەمریکا جو بایدن و سەرۆکی فهرەنسا ئەمانوێل ماکرون و ئەنگلا مێرکل راوێژکاری ئەلمانیا و بۆریس جونسون سەرۆک وەزیرانی بریتانیا سهبارهت به پەرەپێدان و پیتاندنی یورانیۆم لە لایەن ئێرانەوە، کوبوونەوە .
لەم کوبونەوەیەدا هەر چوار وڵاته زلهێزەکه نیگەرانی خۆیان لە ههمبهر هەنگاوەکانی ئێران نیشانداو داوایان لێكرد بگەڕێتەوە رێکكەوتنی ڤیەننا .
لهوباریهوه ئەنگلا مێرکل راگەیاند: ئێمە بە نیگەرانییەکی زۆرەوە دەڕوانینە هەنگاوەکانی ئێران سەبارەت ئەم بابەتە .
جێگای ئاماژهپێدانه لوتکەی G20 ماوەی دو روژە لە رۆما-ی پایتەختی ئیتالیا بە بەشداری 20 وڵاتە پیشەسازییەکانی جیهان بەردەوامە.
کوردستان تیڤی - بەرلین
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.