لەچوارچێوەی سەردانی شاندی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بۆ ووڵاتی هۆڵەندا لە بەرواری 25/10 بۆ 29/10 سەردانی سەنتەری کشتوکاڵی جیهانیان کرد(WHC) کە پێکهاتوە لە سەنتەری دیراسات و توێژینەوەی کشتوکاڵی و سکوڵی خوێندنی کشتوکاڵی و دامەزراندنی خانووی پلاستیکی و پرۆژەی کشتوکاڵی.
وهزارهت رایدهگهێنێت: هەرلەمیانی ئەم سەردانەدا چەندین پرۆژەی گرنگی کشتوکاڵی و خانوی شووشە و سەنتەری فرۆشتن و کۆکردنەوە و بۆرسەی نرخ دانان و فرۆشتنی گوڵ وچەندین کۆبونەوەی گرنگ ئەنجام درا لەلایەن شاندەکە. بۆ مەبەستی سوود وەرگرتن لەتەکنەلۆجیاو و ستراتیجی کشتوکاڵ کردن، هەروەها سوود وەرگرتن لەبنەتۆی سەوزە و سیاسەتی بەبازاڕکردن لە بواری کشتوکاڵ و پیشەسازی کشتوکاڵی و خۆراکی کشتوکاڵی، هەروەها هەنگاونان بۆ وەبەرهێنان لەبواری کشتوکاڵ و دامەزراندنی پرۆژەی کشتوکاڵی و بەهێزکردنی توانا زانستیەکان و کارکردن بەهاوبەشی بۆ دۆزینەوەی بازاڕ و سوود وەرگرتن لەئاو و هەوا و زەوی بە پیت و دەستی کار و سەرچاوەی ئاوی هەرێمی کوردستان وەک ناوچەیەکی گرنگی بەرهەمهێنەری کشتوکاڵی.
وهزارهتی كشتوكاڵ ئاماژه بۆ ئهوهشدهكات: هەر لەمیانی ئەم سەردان و بەسەرکردنەوانەدا هەنگاوی گرنگ نراوە لەلایەن شاندی وەزارەت بۆ ئەوەی لە داهاتوو کاری هاوبەش لەگەڵ سەنتەرەکانی کشتوکاڵی هۆڵەندی و کۆمپانیاکانی هۆڵەندا ئەنجام بدرێ.
جێگای ئاماژەیەکە حکومەتی هۆڵەندی لەماوەی رابردوو لە رێگەی لێژنەیەکی راوێژکاریەوە بەهاوبەشی تیمێکی تایبەتی هونەری وەزارەت پرۆژە گرنگ و ستراتیژیەکانی هەرێمی کوردستانیان بەسەرکردەوە و خزمەتێکی بەرچاویان پێشکەشی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوکانی ئاو هەرێمی کوردستان کردووە ، حکومەتی هۆلەندی بەشێوەیەکی زۆر سەرکەوتووانە پاڵپشتی و بەشداری لە ئالوگۆری و جولەی بازرگانی و پیشەسازی کشتوکاڵی و سەرمایەگوزاری کردووە لەگەل جوتیاران و خاوەن کار و پرۆژە و کۆمپانیاکانی هەرێمی کوردستان.
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.