كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له عێراق له پڕۆسه‌ی دووباره ژماردن به ده‌ست به‌رده‌وامه.
ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه به ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری لایه‌نه سیاسیه‌كان و راگه‌یاندكاران و كاندیده‌كان و چاودێرانی ناوخۆ و ده‌ره‌وه، له به‌غدای پایته‌خت بیست و نۆ وێستگه له پارێزگای هه‌ولێر پرۆسه‌ی دووباره ژماردن و جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان به ده‌ست كرا‌و كرا و ده‌رئه‌نجامه‌كان هه‌مووی وه‌ك پێشتر ده‌رچوون .
له‌وباره‌یه‌وه عیماد جه‌میل ئه‌ندامی تیمی راگه‌یاندن له كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له عێراق، له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانییدا رایگه‌یاند :ئه‌مڕۆ، كۆمیسیۆن پرۆسه‌ی دووباره ژماردن و جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست بۆ 101 وێستگه‌ی پارێزگای كه‌ربه‌لا، 29 وێستگه‌ی پارێزگای ھه‌ولێر، 67 وێستگه‌ی پارێزگای كه‌ركووك، 10 وێستگه‌ی پارێزگای موسه‌ننا، شه‌ش وێستگه‌ی پارێزگای ئه‌نبار و چوار وێستگه‌ی پارێزگای دیوانییه ئه‌نجام ده‌دات كه تانه‌یان لێدراوه.
عیماد جه‌میل باسی له‌وه‌یش كرد كه سبه‌ی دووشه‌ممه، كۆمیسیۆن پرۆسه‌ی دووباره ژماردن و جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان به ده‌ست بۆ 600 وێستگه‌ی پارێزگای زیقار، 325 وێستگه‌ی پارێزگای سه‌ڵاحه‌ددین و 162 وێستگه‌ی پارێزگای به‌سره ئه‌نجام ده‌دات كه تانه‌یان لێدراوه و گوتی:دوای ته‌واوكردنی پرۆسه‌ی دووباره ژماردن و جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان به ده‌ست، كۆتایی دێت به پێداچوونه به‌و تانانه‌ی كه له‌سه‌ر ئه‌نجامه به‌راییه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كان، پێشكه‌ش كراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.