Erbil 38°C دووشەممە 16 شوبات 23:38

گوتەبێژی کۆمسیۆن: ژماردنەوەی دەستی وێستگەکانی هەولێر و کەرکووک 100% هاوتا بوون

کوردستان TV
100%

 کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕای دەگەیەنێت، ئەنجامەکانی ژماردنی دەستی هەر 28 وێستگە تانەلێدراوەکانی پارێزگای هەولێر و 87 وێستگە تانەلێدراوەکانی پارێزگای کەرکووک 100% هاوتای ئەنجامەکانی ئەلیکترۆنی بوون.

ئەمڕۆ یەکشەممە جومانە غەلای گوتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق تایبەت بە (کوردستان تیڤی) ڕاگەیاند: دوای بەڕێوەچوونی پڕۆسەی ژماردنی دەستی بۆ 28 وێستگەی تانە لێدراو، دەرکەوت ئەنجامەکانی هەر 28 وێستگە 100% هاوتای ئەنجامەکانی ئەلیکترۆنی بوون.

هەروەها جومانە غەلای ڕایگەیاند: هەر ئەمڕۆ پڕۆسەی ژماردنەوەی دەستی بۆ 87 وێستگەی کەرکووک بەڕێووەچوو، دوای تەواوبوونی پڕۆسەکە دەرکەوت ئەنجامەکانی هەموو وێستگەکان 100%  هاوتای ئەنجامی ئەلیکترۆنین، هاوشێوەی پارێزگای هەولێر.

عیماد جه‌میل هەروەها عیماد جەمیل ئەندامی تیمی ڕاگه‌یاندن له‌ كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق  پشت ڕاستیکردەوە ژماردنەوەی دەستی بۆ وێستگەکانی پارێزگای هەولێر و کەرکووک بەشێوەی 100% هاوتای ئەنجامەکانی ئەلیکترۆنی بوون.

جێی باسە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لەسەر بنەمای تانە گرتن لە ئەنجامەکانی هەڵبژاردن ڕۆژی چوارشەممە 27ـی تشرینی یەکەمی 2021 دەستی کرد بە جیاکردنەوە و ژماردنەوەی دەستی ئەو وێستگایانەی کە تانە لە ئەنجامەکانیان درابوو، تاوەکو ئێستا ئەنجامەکانی ژماردنەوەی دەستی لە تەواوی پارێزگاکان هاوشێوەی ئەنجامەکانی ئەلیکترۆنی بوونە.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.