سكرتێری گشتیی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان نیگه‌رانی خۆی له كۆبوونه‌وه‌ی لووتكه‌ی گرووپی 20 نه‌شارده‌وه، به‌ڵام جه‌ختیشی كرده‌وه كه ده‌سته‌وسان نابێ و هه‌رگیز هیوا له‌ده‌ست نادات.
ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێز سكرتێری گشتیی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م له (تویتێك)دا ڕایگه‌یاند "ڕۆما به‌جێدێڵم بێ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و ئامانجانه‌ی هیوام له‌سه‌ری هه‌ڵچنیبوو، به‌ڵام هه‌رگیز له گه‌یشتن به‌و هیوایانه ناوه‌ستم".
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م سه‌ركرده‌ی وڵاتانی لووتكه‌ی گرووپی 20 له شاری گلاسكۆی سكۆتله‌ندا له‌سه‌ر پرسی كه‌شوهه‌وا و گه‌رمبوونی گۆی زه‌وی كۆبوونه‌وه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌ركرده‌ی وڵاتان به‌ڵێنیان دا و ڕێككه‌وتن كار بكه‌ن بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی گۆی زه‌وی به ڕێژه‌ی 1.5 پله‌ی سه‌دی، به‌ڵام هیچ به‌رپرسیاره‌تێك بۆ جێبه‌جێنه‌كردنی پلانه‌كه له‌نێوان وڵاتان دیاری نه‌كرا، ئه‌مه‌ش بووه هۆی بێ هیوابوونی سكرتێری گشتیی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.