Erbil 38°C چوارشەممە 12 ئاب 16:00

لە کەلار سەنتەرێکی دیکەی وەرگرتنی فاکسین دەکرێتەوە

کوردستان TV
100%

 تەندروستی گەرمیان ڕایگەیاند، ناوەڕاستی ئەم هەفتەیە سەنتەرێكی دیكەی وەرگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنا لە نەخۆشخانەی گشتی كەلار دەكەوێتە كار و تیایدا دەست دەكرێت بە پێدانی ڤاكسینی كۆرۆنا بەھاوڵاتیانی سنورەكە.
، بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە: لەم ھەفتەیەدا سەنتەری وەرگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنا لە نەخۆشخانەی گشتی كەلار دەكەوێتە كار و تیایدا دەست دەكرێت بە پێدانی ڤاكسینی كۆرۆنا و هاووڵاتیان دەتوانن لە ئێستاوە ھاوڵاتیان دەتوانن ناوی خۆیان لە سەنتەرەكە تۆمار بكەن لەرێگەی ئەپڵیكەیشنی (كوردڤاك)ـەوە و ڤاكسینی جۆری فایزەر بەردەستە تیایدا.
 راشیده‌گه‌یه‌نن:  لە گەرمیان 7سەنتەری كوتانی كۆرۆنا هەیە، هاووڵاتیان دەتوانن لەو سەنتەرانە خۆیان ناونوس بكەن و ڤاسینەكە وەرگرن و داواش لە هاووڵاتیان دەكەن پەلە بكەن لە خۆتۆماركردن و وەرگرتنی ڤاكسین، چونكە لەپاڵ خۆپارێزییدا، تاكە زامنی دووربوونە لە پەتای كۆرۆنا.
ته‌ندروستی گه‌رمیان ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شده‌كات: كردنەوەی ئەم ناوەندە لەناو نەخۆشخانەی گشتی كەلار، بەمەبەستی نەهێشتنی فشارە لەسەر سەنتەرەكانی دیكە و زووتر فەراهەمكردنی ڤاكسینە بۆ هاووڵاتیان.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.