كۆشكی سپی باری ته‌ندروستی ئێستای جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكای ئاشكرا كرد دوای تووشبوونی گوته‌بێژی كۆشكی سپی به ڤایرۆسی كۆڕۆنا.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م كۆشكی سپی تووشبوونی جین ساكی گوته‌بێژی كۆشكی سپی به ڤایرۆسی كۆڕۆنا ڕاگه‌یاند.
كۆشكی سپی له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرای كرد، ئه‌نجامی پشكنینی كۆڤید-19ی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا جۆ بایدن نه‌گه‌تیڤ بووه (واته تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا نه‌بووه).
له به‌یاننامه‌كه‌دا هه‌روه‌ها هاتووه كه له په‌راوێزی به‌شداریكردنی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ كه‌شوهه‌وا (كوپ 26) كه پێرێ یه‌كشه‌م له شاری گلاسكۆی سكۆتله‌ندا به‌ڕێوه‌چوو، بایدن پشكنینی كردووه و نه‌گه‌تیف ده‌رچووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.