Erbil 38°C دووشەممە 18 تشرینی دووەم 18:02

بایدن هۆشداریی ده‌دات له‌ ڕوودانی کاره‌ساتی گه‌وره‌ و له‌ناوچوونی مرۆڤایه‌تی

کوردستان TV
100%

 

سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ئه‌مڕۆ دووشه‌م هۆشداریی دا له‌ كاره‌ساتێكی گه‌وره‌ی جیهانی كه‌ ده‌بێته‌ مه‌ترسی بۆ سه‌ر ژیانی مرۆڤ به‌هۆی گۆڕانی كه‌شوهه‌واوه‌.

جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ئه‌مڕۆ دووشه‌م له‌ وتارێكدا له‌ میانی به‌شداریكردنی له‌ كۆنفرانسی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان سه‌باره‌ت به‌ لووتكه‌ی كه‌شوهه‌وا له‌ شاری گلاسكۆ (كوپ 26) ڕایگه‌یاند: چاره‌سه‌ركردنی به‌په‌له‌ و خێرای كێشه‌ی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا ده‌بێت وا سه‌یر بكرێت كه‌ هه‌لێكه‌ بۆ ئابووری هه‌موو جیهان كه‌ مرۆڤ به‌ درێژایی مێژوو له‌سه‌ری ژیاوه‌.

زیاتر گوتی: له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و كاره‌ساته‌ گه‌وره‌یه‌ی به‌ڕێوه‌یه‌‌، پێموایه‌ هێشتا هه‌لێكی چاره‌سه‌ر له‌به‌رده‌م ئه‌مه‌ریكا و هه‌موو جیهاندا ماوه‌.

بایدن هه‌موو ئه‌و ڕه‌خنانه‌شی ڕه‌تكرده‌وه‌ كه‌ گوایه‌‌ هه‌وڵه‌كانی گۆڕینی ئابووری جیهان له‌ به‌كارهێنانی غاز بۆ پشتبه‌ستن به‌ سه‌رچاوه‌ی نوێی وزه‌ كاریگه‌ری له‌سه‌ر كار و پیشه‌كانی مرۆڤه‌وه‌ ده‌بێت.

جه‌ختی كرده‌وه‌ كه به‌پێچه‌وانه‌وه‌‌ گۆڕینی وزه‌ی كاره‌با و گواستنه‌ و پشتبه‌ستن به‌ وزه‌ی خۆر و با له‌ داهاتوودا كار و پیشه‌ی نوێ دروست ده‌كات به‌ داهاتێكی باش بۆ كرێكاره‌ ئه‌مه‌ریكییه‌كان.

سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ڕاشیگه‌یاند كه‌ مانه‌وه‌ له‌سه‌ر هه‌مان په‌یڕه‌و و سیسته‌مه‌كانی پێشوو زه‌ره‌ری گه‌وره‌ به‌ ئابووری ده‌گه‌یه‌نێ. گوتیشی زۆربوونی ئاگری دارستانه‌كان و وشكه‌ساڵی و كاره‌ساته‌كانی تر هه‌مووی په‌یوه‌ندی به‌ خراپبوونی كه‌شوهه‌واوه‌ هه‌یه‌.    

جۆ بایدن هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: گۆڕانكارییه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی كه‌شوهه‌وا به‌ڕاستی خه‌ریكه‌ جیهان له‌ناو ده‌بات، ئه‌مه ته‌نیا ئه‌گه‌رێك نییه‌، به‌ڵكو ژیانی هه‌موو خه‌ڵك و هۆكاره‌كانی مانه‌وه‌ی ژیانیش له‌ناو ده‌بات. جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ توانامان هه‌یه‌ به‌رهه‌مهێنان له‌خۆمان بكه‌ین و داهاتوویه‌كی وزه‌ی خاوێن بنیادبنێین، بێگومان به‌م كاره‌ش به‌ ملیۆنان كار و پیشه له‌ هه‌موو جیهان به‌ پاره‌ و پاداشتی باش‌ ده‌ڕه‌خسێنین.

له‌ كۆتاییدا جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌ ئه‌وان ئێستا له‌ كۆبوونه‌وه‌دان و چاوی مێژوو له‌سه‌ریانه‌، هه‌ر ڕۆژێكیش دواكه‌وتن تێچووی ڕووبه‌ڕووبوونه‌كان زیاتر ده‌كه‌ن، بۆیه‌ پێویسته‌ له‌م چركه‌یه‌وه‌ له‌ گلاسكۆ وه‌ڵامی مێژوو بده‌نه‌وه‌، خودا له‌ هه‌مووتان ڕازی بێت و گۆی زه‌ویش بپارێزێ.

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.