ئیلۆن مه‌سك، سه‌رمایه‌داری جیھانی ، له‌سه‌ر بانگه‌وازه‌كه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ پاڵپشتی كردنی نه‌ھێشتنی كێشه‌ی برسێتی له جیھان، گوتی: "ئه‌گه‌ر پرۆگرامی جیھانیی خۆراك (WFP)، له تویته‌ر به ته‌واوه‌تی روونی بكاته‌وه كه چۆن شه‌ش ملیار دۆلار كێشه‌ی برسێتی له جیھان چاره‌سه‌ر ده‌كات، ھه‌ر ئێستا پشكه‌كانم له تێسلا ده‌فرۆشم".
مه‌سك، كه دامه‌زرێنه‌ری كۆمپانیای به‌رھه‌مھێنانی ئۆتۆمبێلی كاره‌بایی ئه‌مریكیی تێسلایه، له رێگه‌ی ھه‌ژماری خۆی له توێته‌ر وه‌ڵامی لێدوانی به‌ڕێوه‌به‌ری WFP، دێڤید بێزلی دایه‌وه كه گوتبووی: "ته‌نھا سه‌دا دووی سامانی مه‌سك، ده‌توانێت یارمه‌تی ملیۆنان مرۆڤ بدات كه به‌ده‌ست برسێتییه‌وه ده‌ناڵێن " دایه‌وه و گوتی:
"ئه‌گه‌ر پرۆگرامی جیھانیی خۆراك (WFP)، له تویته‌ر به ته‌واوه‌تی روونی بكاته‌وه كه چۆن شه‌ش ملیار دۆلار كێشه‌ی برسێتی له جیھان چاره‌سه‌ر ده‌كات، ھه‌ر ئێستا پشكه‌كانم له تێسلا ده‌فرۆشم".
ئیلۆن مه‌سك، گوتیشی: "بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤه‌كان بزانن به ته‌واوه‌تی پاره‌كان بۆ كوێ ئه‌چێت، به ئه‌رك نه‌بێت به وردی ئه‌و خه‌رجییانه‌ی كه ھه‌یه و ئه‌وه‌ی پێشنیاری ده‌كه‌ن ئاشكرا بكه‌ن. رووناكی رۆژ شتێكی ناوازه‌یه. ئه‌مه به ئاشكرا بكه‌ن، با خه‌ڵك بزانن به ته‌واوه‌تی پاره‌كه له كوێ خه‌رج كراوه."
له‌لای خۆیه‌وه به‌ڕێوه‌به‌ری WFP، دێڤید بێزلی، له بری په‌یوه‌ندی كردن له رێگه‌ی تویته‌ره‌وه، بۆ نیشاندانی پلانه‌كانیان داوای كۆبوونه‌وه‌ی له مه‌سك كرد.
بێزلی، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه WFP، سسته‌مێكی شه‌فاف و كراوه‌یان ھه‌یه و ده‌توانێت متمانه له‌و باره‌یه‌وه بدات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.