وەزیری دەرەوەی ئێران، حوسێن ئەمیر عەبدولئیلاهیان تووشی کۆرۆنا بووە و لەئێستادا کەرەنتین کراوە.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، سەعید خەتیبزادە لە راگەیەندراوێکدا ئەوەی ئاشکرا کردووە کە پشکنینی کۆرۆنای حوسێن ئەمیر عەبدولئیلاهیان پۆزەتیڤ بووە.
سەعید خەتیبزادە لە راگەیەنراوەکەیدا باسی لەوەش کردووە کە لەئێستادا، وەزیری دەرەوە لەڕێی ئەلیکترۆنییەوە کارەکانی ئەنجام دەدات و باری تەندروستیشی جێگیرە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.