وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی رایگه‌یاند: زیاتر لە 4 هەزار قوتابی دیکە لە لە زانکۆ وپەیمانگاکان وەرگیران.
نیوه‌ڕۆی ئه‌مرۆ سێشه‌ممه 2 ى 11 ى 2021 ، وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى گۆڕانکاریەکانى وەرگرتنى قوتابیانی راگەیاند، بەپێى ئەو گۆڕانکارییەش زیاتر لە چوار هەزار قوتابی دیکە لە لە زانکۆ وپەیمانگاکان وەرگیران.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیه‌كه‌ی وه‌زاره‌تدا كه بۆ د. ئارام قادر، وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی به‌رێوه‌چوو رایگه‌یاند: سوپاسی هه‌وڵه‌كانی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كرد، بۆ چاره‌سه‌ركردنی كیشه‌ی وه‌رگرتنی قوتابیانی ده‌رچووی پۆلی 12 له زانكۆ و په‌یمانگه‌كان.
له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا راشیگه‌یاند:سه‌باره‌ت به‌و گرفته‌ی كه‌روویدا و قوتابیان كێشه‌كانیان رووبه‌رووی وه‌زاره‌ت كردووه ، بۆ رای گشتی رایده‌گه‌ێنێم: ئه‌و گرفته‌ی كه دروست بوو، به‌هۆی پلانی وه‌رگرتن بوو، كه پلانی زانستی وه‌رگرتنی قوتابیان له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی زانكۆكانه‌وه داده‌ڕێژرێت و به‌گوێره‌ی توانای وه‌رگرتنیان بۆ ژماره‌ی قوتابیان بۆ ساڵی خوێندن پلانی خۆیان پێشكه‌ش كردووه.
د. ئارام ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: به له‌به‌رچاوگرتنی رێژه‌ی ده‌رچوونی قوتابیان و ناڕه‌زایه‌تییان له ئه‌نجامه‌كان، پێویست بوو به‌ده‌نگ داواكاری كۆمه‌ڵگه‌وه بچین بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و گرفته‌ی كه به‌و هۆیه‌وه هاته ئاراوه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش پلانی پار له سه‌ر ئه‌نجامه‌كانی ئه‌مساڵ جێبه‌جێمانكرد و هه‌موو هه‌وڵێكمان دا، به‌مه‌ش گه‌یشتینه ئه‌نجامی دڵخۆشكه‌ر، بۆ گه‌یشتن به‌و ئه‌نجامه‌ش پێویسته زۆر سوپاسی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و جێگره‌كه‌ی، سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان، په‌رله‌مانتاران، رێكخراوه‌كانی قوتابیان ، ناوه‌نده رۆژنامه‌وانی و میدیاییه‌كان، كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و رای گشتی كوردستان بكه‌ین.
هه‌ر له‌و كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌دا، خەتاب ئەحمەد، بەڕێوەبەرى گشتى لە وەزارەتى خویندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى رایگەیاند، چوار هەزار و (469) قوتابى دیکە لە زانکۆ پەیمانگاکان وەرگیران، بەوەش کۆى گشتى ئەو قوتابیانه‌ى کە وەرگیراون گەیشتە 47 هەزار و746 قوتابی.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، هەشت هەزار کورسى خوێندن بەبەتاڵى ماونەتەوە، ئەو ژمارە کورسیەش بۆ ئەو قوتابیانه دەبێت کە وەرنەگیراون، رێژەى وەرگرتنى قوتابیانیش لەمساڵدا دەگاتە (100%).
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.