سەرکۆماری سێنیگال، ماکی سال رایگەیاند کە سەدا 12ی تووشبوانی ئایدز لە جیهاندا لە خۆرئاوا و ناوەڕاستی ئەفریقان.
ماکی سال لە کۆتایی لووتکەی بەرەنگاربوونەوەی ئایدز لە خۆرئاوا و ناوەڕاستی ئەفریقا کە لە داکاری پایتەخت لەلایەن بەرنامەی HIV/AIDSی سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان سازکرا، گوتارێکی پێشکەش کرد.
سەرکۆماری سێنیگال باسی لەوە کرد کە لە 25 وڵاتی خۆرئاوا و ناوەڕاستی ئەفریقادا، چوار ملیۆن 700 هەزار کەس تووشی ئایدز بوون کە ئەوەش سەدا 12ی تووشبوانی ئیدزە لە جیهاندا.
ماکی سال هەروەها ئاماژەی بەوە کرد کە سەدا 22ی گیانلەدەستدان بە ئایدز لە خۆرئاوا و ناوەڕاستی ئەفریقا تۆمار کراوە.
سەرکۆماری سێنیگال ئەوەشی خستەڕوو کە لە بوودجەی داهاتووی وڵاتەکەیدا، سێ ملیۆن و 500 هەزار دۆلار تەرخان دەکەن بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئایدز.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.