رێكخراوی تیرۆرستیی داعش، هێرشه‌كه‌ی دوێنێی سه‌ر نه‌خۆشخانه‌ی سه‌ردار مه‌حمود داودخان له ناوچه‌ی وه‌زیری ئهكبهرخان سەربە شاری كابول پایته‌ختی ئه‌فغانستان لە ئه‌ستۆ گرت.
له بڵاوكراوه‌یه‌كدا كه له ههژمارەکانی داعش لە تۆڕە كۆمه‌ڵایه‌تییەکان بڵاوكراوه‌ته‌وه، باس له‌وه كراوه کە له كردهکهدا كه له رێگه‌ی پێنج كه‌سه‌وه ئه‌نجامدراوه، ژماره‌یه‌كی زۆر له ئه‌ندامانی تاڵیبان كوژراون كه فەرمانده‌یه‌كی گەورەیان له‌نێودایه.
گوته‌بێژی تاڵیبان، زه‌بیحوڵڵا موجاهید باسی له‌وه كردبوو كه له هێرشه‌کەدا، چوار هاووڵاتی مه‌ده‌نی و سێ ئه‌ندامی تاڵیبان کوژراون.
به‌پێی گوته‌ی گه‌واهیده‌ران له هێرشه‌کەدا، زیاتر له 20 كه‌س کوژراون و 40ی دیكه‌ش برینداربوون.
له ساڵی 2017دا، تاڵیبان هێرشی كرده سه‌ر هه‌مان نه‌خۆشخانه و به‌هۆیه‌وه زیاتر له 30 كه‌س كوژران و 50ی دیكه‌ش برینداربوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.