وه‌زاره‌تی كاره‌با رایگه‌یاند: ئاستەنگەکانی بەردەم خێرا جێبەجێکردنی پڕۆژەکان لادەبرێن.
له راگه‌یاندراوێكدا، وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه: ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 3 ى 11 ى 2021 ، کەمال محه‌مه‌د ساڵح وەزیری کارەبا لە کۆبوونەوەیەکی بەرپرسانی وەزارەت پێداگیریی لەسەر لابردنی ئەو ئاستەنگ و بەربەستانەی کرد کە دەبنە هۆکاری خێرا جێبەجێ نەکردنی پرۆژەکان و دروست بوونی رۆتین بۆ ڕاپەڕاندنی مامەڵەکانیان.
وه‌زاره‌تی كاره‌با راشیدهگهێنێت: له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وەزیری کارەبا هەروەها کار و پڕۆژەکانی کارەبا لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان بەرز نرخاند.
وه‌زاره‌تی كاره‌با ئاماژه بۆ ئهوهشدهكات: لێخۆشبوونی لە سەدا پانزدەی کرێی کارەبا بۆ هاوبەشانی کارەبا کەتا کۆتایی ئەمساڵ بەردەوام دەبێت و جێبەجێکردنی پرۆژەکانی هێڵی پاڵەپەستۆی بەرزو بەرهەمهێنانی کارەبا بە وزەی خۆر بەشێکی دیکە کۆبوونەوەکە بوو.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.