نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند کە ساڵی رابردوو، 62 رۆژنامەنووس لە کاتی کاردا کوژراون.
لەم بارەیەوە ئەنتۆنیۆ گوتیرێس، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا کە بە بۆنەی "دووی تشرینی دووەم، رۆژی جیھانیی بەرەنگاربوونەوەی سزانەدانی تاوانەکانی دژبە رۆژنامەنووسان" بڵاوی کردەوە، رایگەیاند "ھیچ کۆمەڵگایەک ناتوانێت ئازاد بێت ئەگەر رۆژنامەنووسانێکی تێدا نەبێت بەدوای ھەڵەکاندا نەچن و راستییەکان نەڵێن".
ئەنتۆنیۆ گوتیرێس باسی لەوە کرد کە ساڵی رابردوو، 62 رۆژنامەنووس لە کاتی کاردا کوژراون و لە ساڵانی رابردوودا، ژمارەی ئەو رۆژنامەنووسانەی بەھۆی بەدواداچوونیان بۆ گەندەڵی و پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ کوژران، زیادی کردووە.
ئەنتۆنیۆ گوتیرێس هەروەها باسی لەوە کرد کە لە 10 تاوانی دژبە رۆژنامەنووسان نۆیان بێ سزا ماونەتەوە و کاتێک رۆژنامەنووسان سەرقاڵی کارەکانیانن رووبەڕووی ھەڕەشەی رفاندن و ئەشکەنجە دەبنەوە، داواشی لە وڵاتان کرد لێکۆلینەوە لە تاوانەکانی دژبە رۆژنامەنووسان بکەن و تاوانباران بێ سزا نەھێڵنەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.