هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژ كاروان حه‌مید حه‌لاق ساڵانێكه له بواری موزیك و گۆرانی كوردی كار ده‌كات،له ڕێگه‌ی هونه‌ره‌كه‌یه‌وه خزمه‌ت به نیشتمان و نه‌ته‌وه‌كه‌ی ده‌كات, له لێدوانێكی تایبه‌تدا به ماڵپه‌ری (كوردستان تیڤی) راگه‌یاند "نزیكه15 ساڵه له هه‌نده‌رانم و خه‌ریكی كاری هونه‌ریم, له كه‌رنه‌ڤاڵ و فیستیڤاڵه‌كان و كۆنسێرته‌كانی وڵاتی هۆڵه‌ندا به‌ژداربوومه له هه‌مووی گرینگتر لای من پاراستنی كولتوری كوردی بووه و هه‌موو كاره‌كانم بۆنی كوردی لێوه دێ و به شانازییه‌وه به جلوبه‌رگی كوردییه‌وه به‌شداری هه‌موو فیستیڤاڵ و كه‌رنه‌ڤاڵێك ده‌كه‌م".
هه‌روه‌ها گوتی " ئه‌ركی من و هه‌موو كه‌سێكه له تاراوگه و له ناو هه‌موو میله‌تانی دنیا جلوبه‌رگ و كولتوور و زمانی خۆمان بناسێنین و كار بۆ ناساندنی میله‌تی كورد بكه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی به جیهانی بڵێین ئێمه‌ش هه‌ین و بوونمان هه‌یه, تا ڕاده‌یه‌كی باش توانیومه دیوه جوانه‌كه‌ی میله‌تی كورد نیشانی هه‌موو جیهان بده‌م".
له كۆتایی لێداوانه‌كه‌یدا گوتی" تا هێز و توانام هه‌بێت، زیاتر ئیش بۆ گه‌لی كورد ده‌كه‌م و كورد به جیهانی ده‌ره‌وه ده‌ناسێنم، بۆیان ده‌سه‌لمێنم كه میله‌تی كورد خاوه‌نی فه‌رهه‌نگ و كو‌لتور و زمان و جلوبه‌رگی خۆیه‌تی، كورد خاوه‌نی دڵێكی ئاشتیخوازه و ڕێز له هه‌موو بنه‌ما مرۆڤایه‌تییه‌كان ده‌گرێ".
ئا- كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.