Erbil 38°C چوارشەممە 12 ئاب 06:49

ڕوونکردنەوەیەک لە نووسینگەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانه‌وه‌

کوردستان TV
100%

نووسینگەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان له‌ به‌رامبه‌ر هه‌ڵبه‌ستنی كۆمه‌لێك تۆمه‌تی بێ بنه‌ما و قسەی هەڵبەستراو، ڕێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر عه‌تا سه‌راوی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی ده‌گرێته‌ به‌ر.

نووسینگەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان له‌ ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: کەسێک بە ناوی عەتاوی سەراوی کە ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتییە لە چاوپێکەوتنێکدا بە شێوازێکی ناڕێک و ئاست نزم ، کۆمەڵێک تۆمەتی بێ بنەما و قسەی هەڵبەستراوی ئاراستەی جەنابی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کردووە.

ڕاشیگه‌یاند: هەرچەند ئەو کابرایە، خۆی ماوەیەک لە مەوبەر بە ئاشکرا ڕایگەیاندبوو کە لەلایەن هاوسەرۆکێکی پێشووی یەکێتییه‌وه‌ هەڕەشەی تیرۆرکردنی لێ کراوە، کەچی دەیەوێت بەو تۆمەتانە بابەتی ژەهر دەرخواردانی سەرکردەکانی حیزبەکەی لە بیر خەڵک بباتەوە.

هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاندووه‌: بۆیە لە بەرامبەر تۆمەتە بێ بنەماکانی، ڕێکاری یاسایی دەگرینەبەر و دەبێ لە بەردەم دادگادا باجی قسە هەڵبەستراوەکانی بدات.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.